بەهۆی ماکیاژی کچەکەیانەوە ناکۆکی لەنێوان کارداشیان و هاوسەرەکەی دروست دەبێت

خەندان لایف

کانیای وێست هاوسەری کیم کارداشیان هێشتا ئامادە نیە بۆ ئەوەی "نۆرس وێست"ی کچەکە بە ماکیاژەوە ببینێت.

لە شەوە ئاهەنگێکدا کیم کارداشیان ئاشکرایکرد کە لە ئێستادا کێشە لە نێوان کیم و هاوسەرەکەی دروست بوە بەهۆی کارداشیان رێگەی داوە ئەوەی کچە شەش ساڵانەکەیان هەندێک بەرهەمی جوانکاری بەکاربهێنێت.

کارداشیان دەڵێت "رێگەم بە کچەکەمدا هەندێک سوراو و بەرهەمی جوانکاری بەکاربهێنێت و پێم وت کە چۆن بیانگونجێنیت لەگەل جلەکانیدا" بەڵام هاوسەرەکەی رازی نەبوە و دەڵێت "هێشتا نۆرس زۆر منداڵە بۆئەوەی ماکیاژ بەکاربهێنێت".

کیم کارداشیان لەدایکبوی ساڵی 1980، ئەستێرەیەکی دیاری تەلەفیزیۆنەکانی ئەمەریکا و سۆشیال میدیایە،لە ساڵی 2014 لەگەڵ کانیای وێست  ژیانی هاوسەریان پێکهێنا و لە ئێستادا خاوەنی دو کچ و دو کوڕن.

ئه‌م بابه‌ته 42429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP