کۆمسای: من تەنیاترین مرۆڤم


خەندان لایف

کۆمسای لەبەرامبەر ئەو کارە هونەریانەی بە تەنیا ئەنجامی داون دەڵێت من تەنیاترین مرۆڤم.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "کۆمسای" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە شێوەی ستۆری نوسراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەمو کات کچێکی بەهێزبوم و پەنابوم بۆ هاوڕێ و نزیکەکانم بۆ ئەوەی بەهێزبن، بەڵام لەراستیدا خۆم لەرێگای هونەریمدا تەنیا بوم و بەهێز و سەرکەوتو بوم".

هەروەها وتی" لە خودی خۆم شکاوم و هیچ کات بۆ خۆم باش نەبوم، هیچ کەس من ناناسێت، من بە تەنیام، تەنیاترین مرۆڤی خودا، نازانم کەس تێدەگات یان دوبارە خەمەکانم بکەمەوە سەر شانم".

کۆمسای سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ، یەکێک بو لە قوتابیەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 23520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP