لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 17ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەگەڵ هاوڕێکانت کۆبونەوەیەک رێکبخەن بۆ گفتوکردن، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ بینینی ئەو کەسانەی خۆشت دەوێن، کارەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت بۆیە دودڵ مەبە، بەپێی پێویست بەرپرسیاریەتی ئەو شتانەت هەڵنەگرتوە کە ئەنجامت داون، پێویستە زیاتر بەرپرسیاربیت.

گا 20\4 - 20\5
لە سەرەتای ئەمڕۆتدا کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت، وا هەست دەکەیت پێویستت بە پشوی زیاتر بێت، نیگەران مەبە دەربارەی ئەو قسانەی پێت دەوترێت لە لایەنی پیشەییەوە، زیاتر هەوڵ بدە و زیاتر تواناکانت بەکاربهێنە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک ناکۆکی لە نێوانتان رویداوە، رێگەمەدە کار لەسەر پەیوەندیەکەتان بکات.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ هەموان چاویان لەسەر تۆیە، هەواڵی باش بۆ ئەمڕۆ ئەوەیە کە بەدەستهێنانی ئامانجەکەت زۆر نزیکە، هەوڵبدە پاڵپشتی خێزانەکەت بەدەست بهێنیت بۆ ئەوەی زیاتر سەرکەوتوبیت، هەندێک بیرۆکەی نوێت هەیە بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاونیە بۆ ئەنجامدانیان، بیرۆکەکانت بنوسەرەوەو لە کاتی گونجاودا جێبەجێیان بکە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەبیرکردنەوەی زۆر دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەی لە کێشە بەدوربیت، ئاسان نیە وا لەکەسانی چواردەورت بکەیت بیرکردنەوەیان بە هەمان شێوەی تۆ بێت، رێگەبدە هەرکەسێک جیاوازی بیرکردنەوەی خۆی هەبێت، ئەم چەند رۆژە کەمتر گرنگی بە خێزانەکەت دەدەیت، هەوڵبدە کاتی زیاتریان لەگەڵدا بەسەر ببەیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەم ماوەیە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی سەرکێشی ئەنجام بدەیت، لەگەڵ هاوڕێکانت برۆیتە دەرەوەو پیاسە بکەیت، گفتوگۆبکەیت و زانیاری لەگەڵ چواردەورەکەت بگۆڕیتەوە، هەمو رۆژێکت بەیەک شێوە دوبارە دەبێتەوە، هەوڵبدە چەند چالاکیەکی جیاواز ئەنجام بدە، گرنگی بە تەندروستیت بدە و لە خواردنە خێراکان دوربکەوەرەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
واز لە پلاندانان بهێنە و دەست بە ئەنجامدانی بیرۆکەکانت بکە، بەم شێوەیە وات لێدێت لە رۆتین دوربکەویتەوەو ئەو شتانە ئەنجام بدەیت کە ئارەزوت لێیەتی، واز لە خەونە کۆنەکانت بهێنە و بیر لە شتی نوێ بکەرەوە، خۆشەویستی زۆرت بۆ بەرامبەرەکەت بە تەواوەتی بیری سەرقاڵکردویت، مەترسە لەوەی گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
وەڵام بۆ چالاکیەکانی ئەمڕۆت "بەڵێ"ە، واتە ئەمڕۆ کارەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت، ئەم چەند رۆژە کەمێک هەست بە خەمباری دەکەیت لەلایەنی سۆزداریەوە، هەوڵبدە زیاتر گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەو هەستەکانتی بۆ دەرببڕە، رۆژانە خواردنەوەی برێکی زۆر لە ئاو لە نەخۆشی دورت دەخاتەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەو شتەی ماوەیەکی زۆرە بە بێدەنگی هیشتوتەتەوە کاتی ئەوەیە باسی بکەیت و چیتر بێدەنگ نەبیت، هەست بە ئاسودەیی بکە بەرامبەر خەونەکانت چونکە ئەو کاتە نزیکە کە خەونەکانت دێنەدی، هێندە چاوەڕێی بەرامبەرەکەت مەکە خۆشەویستیت بۆ دەرببڕێت، لە خۆتەوە دەست پێبکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ رۆژیکی روناک و پر لە چێژ دەبێت بۆت، هەنگاوی گەورە وات لێدەکات شکست بهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، وریابە لەوەی چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوپیشەکانت دەکەیت، ئەو کێشە خێزانیانەی زۆر بیری لێ دەکەیتەوە تۆ دەتوانیت چارەسەری بکەیت و کۆتایی پێبهێنیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ شتەکان زۆر بە جدی وەرمەگرە، ئەوە بزانە کە پلانە زۆر باشەکانیش لە سەرەتادا جێی خۆیان ناگرن، بەهای ئەو قسانە کەم مەکەرەوە کە چواردەورەکەت بۆت دەکەن و ئامۆژگاریەکانیان جێبەجی بکە، هێندە بە بێ بایەخی تەماشای خۆشەویستەکەت مەکە و زیاتر کاتی بۆ تەرخان بکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ رۆژیکی زۆر گەورە دەبێت بۆت، بەشێک لە خەونەکانت بەدی دێت، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەیت، دڵنیابەرەوە لەوەی ژیانی کۆمەڵایەتیت تێکەڵی ژیانی پیشەییت نەکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامێکی خێزانەکەت جێگیر نیە، لە خۆتەوە دەستپێبکە و پەیوەندیتان راست بکەرەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەو کاتەدێت کە بتوانیت تواناکات دەربخەیت و بەرەو سەرکەوتن هەنگاوبنێیت، هێمنیت بپارێزەو لە هەوڵدان مەوەستە، کەسێکی هەستیاریت و قسەی چواردەورەکەت کارت تێدەکات، ئەم چەند رۆژە رێگەمەدە قسەی کەسان دیکە زاڵ ببێت بەسەرتدا، بەهێزبە و متمانەت بە خۆت هەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 65564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP