وائیل کفوری بە ئامادەبونی چەندین هونەرمەند یادی لەدایکبونی دەکاتەوە

خەندان لایف

وائیل کفوری یادی 45 ساڵەی لەدایک بونی دەکاتەوە و ئاهەنگ دەگێرێت.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی وائیل کفوری لە ماڵەکەی خۆیدا ئاهەنگی بۆ یادی 45 ساڵەی لەدایک بونی سازکرد بە ئامادەبونی خێزانەکەی و چەندین رۆژنامەنوس و کەسایەتی ناسراوی سیاسی.


هەروەها چەندین هونەرمەندی ناسراویش بەشداری ئاهەنگی لەدایک بونەکەیان کرد ئەوانیش "باسکال مەشعەلانی، ملحم زەین، کارلوس، سیرین عەبدوالنور، ناجی اسطا، نەوال زوغبی"

ئەم ئاهەنگەی وائیل کفوری دوای ئەوە هات کە کۆتایی بە کێشەو و ناکۆکیەکانی خۆی و هاوسەرەکەی هات و بە فەرمی جیابونەوە، هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەم ئاهەنگەی بەهۆی جیابونەوە لە هاوسەرەکەی سازکردوە.

میشال ئەمیل کفوری ناوی تەواوی هونەرمەندە و بە وائیل کفوری ناسراو، لە ساڵی 1974 لەدایکبووە، جگە لە گۆرانی وتن میوزیک ژەن و ئاوازدانەرێکی بەناوبانگە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP