بەم شێوازە خۆشەویستە کۆنەکەت بگەڕێنەرەوە


خەندان لایف

هەندێک کات کێشەو لێکتێنەگەیشتن لە نێوان خۆشەویستەکان رودەدات و وایان لێدەکات کۆتایی بە پەیوەندیەکەیان بهێنن، رەنگە دوای جیابونەوەش بەردەوام ئەوت لەیاد بێت و بەهەمان شێوەی جاران هۆگری بیت بەڵام ناتەوێ دوبارە داوای دروستکردنی پەیوەندی لێ بکەیت، دەتوانیت بەم شێوازە وا لە خۆشەویستە کۆنەکەت بکەیت بگەڕێتەوە بۆلات.

یەکەم: پەیوەندی خۆت و خێزانەکەی بپارێزە
بەتایبەتی ئەگەر بیر لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری دەکەیتەوە، باشترە پەیوەندیت پتەو بکەیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی یان ئەو کەسانەی لێوەی نزیکن.

دوەم: لەکاتی بۆنە گرنگەکاندا نامەی بۆ بنێرە
بۆ نمونە رۆژی لەدایکبون یان بۆنەیەک دیاری کراو تەنها نامەیەکی سادەی بۆ بنێرە و هەواڵی بپرسە.

سێیەم: زیاتر گرنگی بەخۆت بدە
گرنگی بە شێوازی دەرکەوتن و جوانیت بدە، بەم شێوەیە خۆت زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، و سەرنجی ئەو کەسانە رادەکێشیت کە لە دەوروبەرتن.

چوارەم: بەردەوام سەرزەنشتی مەکە
کاتێک دەتەوێت پەیوەندیەکەتان دوبارە بنیاد بنێیتەوە دوربکەوە لەوەی بەردەوام سەرزەنشتی بکەیت و ئەو بە هۆکاری جیابونەوەتان بزانیت.

پێنجەم: بەباشی باسیبکە
رەنگە لە ماوەی هەبونی ئەو پەیوەندیەتان کۆمەڵێک هاورێی هاوبەشتان هەبوبێت، بۆیە دوربکەوە لەوەی بە خراپە باسی بکەیت لەلایەن کەسانی چواردەورت، بەم شێوەیە چانسی ئەوەت دەبێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 26661 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP