لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆ، ئەم شتەی ماوەیەکی زۆرە ئارەزوی بەدەستهێنانی دەکەیت دواجار بەدەستی دەهێنیت، کاتە خۆشەکانت لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بەش بکە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت، مەترسە لەوەی راو پێشنیارەکانت بخەیتەرو، بەهێزبە.

گا 20\4 - 20\5
رێگە مەدە کەسانی دیکە دەست وەربدەنە کاروبارەکانت، ئەمڕۆ واز لە رۆتینات بهێنە و گرنگی بەو شتانە بدە کە ژیانتدا پێویستت پێیان هەیە و پلانێکی وردیان بۆ دابنێ کە چۆن بتوانیت بەدەستیان بهێنیت، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت فراوان بکە، هەستەکانت مەشارەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
دوربکەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی، ئەمڕۆ توانای ئەوەت هەیە شتەکان کۆنتڕۆڵ بکەیت و لە ژێر چاودیری خۆتدا بیانهێڵیتەوە، پەیوەندی بەو کەسانەوە بکە کە کار و پرۆژەیان هەیە و هاوکاریان بکە و سود لە بیرۆکەکانیان وەربگرە، چاوپێکەوتنێک رێکبخە بۆ بینینی ئەو کەسانەی پیشەکانیان لە تۆوە نزیکە و گفتوگۆیەکی بەسود ئەنجام بدەن.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەندێک رێگری دێتە بەردەمت بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە تۆ کارو پرۆژەکانت بوەستیت، رێگە بدە ئەو بەربەستانەی ژیانت بەهێزت بکەن، لەلایەنی سۆزداری و کۆمەڵایەتیەوە وریابە لەوەی وشەکانت چ کاریگەریەک لەسەر چواردەورەکەت دروست دەکات، ئەو وزە زۆرەی ئەمرۆت لە کاری بەسودا بەکاربهێنە.

شێر 23\7 - 22\8
پێویستت بە هاوکاری کەسانی دیکە هەیە بەڵام ناتەوێ داوای هاوکاریان لێبکەیت، پێویست ناکات هێندە شتەکان بە قورسی وەربگریت، دەکرێت کەسانی دیکە ببنە پاڵپشت و هاوکاریت بکەن و زیاتر بەرەو پێش بچیت لەلایەنی پیشەییەوە، لە ناختدا ئاگرێک هەیە بڵێسە دەکات، هەوڵبدە زیاتر بەهێزببیت و متمانەت بە خۆت هەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ بە زویی و پێش ئەوەی تەواوی چیرۆکەکە ببیستیت بڕیار لەسەر کەسانی دیکە مەدە، هەستەکانت مەشارەوەو شەرم لە بیرکردنەوەکانت مەکە، کەسایەتیت زۆر بەهێزە و توانای ئەوەت هەیە خۆت بنیاد بنێیت، جیاوازیت لەگەڵ کەسانی دیکە هۆکار نیە بۆ ئەوەی لە هەوڵدان بوەستیت، هەڵسوکەوتت لەگەڵ کەسانی دیکە باش بکە و بە شێوەیەکی باش مامەڵەیان لەگەڵ بکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەو کاتە زۆر نزیکە کە بە خەونەکانت دەگەیت، ئەمرۆ دەرفەتیکی گونجاوە بۆ ئەوەی دوبارە هەوڵ بدەیتەوە بۆ ئەو شتانەی پێشتر شکستت تیایدا هێناوە، کارکردنی دڵسۆزانە بەرەو ئاستیکی بەرزترت دەبات، دوربکەوە لەوەی بۆ ماوەیەک زۆر لە جێگادا بمێنیتەوە و بەیانیان زو هەستەو ئەرکەکانت جێبەجێ بکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ کاتی ئەوەنیە بوەستیت و چاوەڕێ بکەیت شتەکان بێنە بەردەستت، بەڵکو کاتی ئەوەیە خۆت هەستیت دەرفەت دروست بکەیت بۆ ئەوەی ئەو شتانە بەدەست بهێنیت کە دەتەوێت، ئەم چەند رۆژە پەیوەندیت لەگەل خۆشەویستەکەت زۆرباشەو هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئامادەبە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانت و بیر لەوە مەکەرەوە ئەرکەکانت دوا بخەیت، چونکە ئەم رۆژانە بەرپرسیارێتی زیاترت لەسەر دەبێت و دەبێت زیاتر گرنگی بە ئەنجامدانی کارەکانت بدەیت لە کاتی خۆیدا، لە هەمو ئەو بارودۆخانەی دێنە بەردەمت رێگە مەدە ئارامیت لەدەست بدەیت و ئەوەت لەبیر بێت هەمو بارودۆخێکی سەخت بەهێزترت دەکات.

گیسک 22\12 - 19\1
وادەردەکەوێن کەسانی دیکە بیانەوێت بەرەنگارت ببنەوە، بەڵام تۆ زۆر لەوە چاونەترس تریت کە بەقسەی کەسانی دیکە بترسیت، بیرلەوە مەکەرەوە لەهەمو بارودۆخێکدا وشەی زبر بەکاربهێنیت، گفتوگۆی هێمنانە کلیلی کردنەوە هەمو دەرگایەکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
مەوەستەو بەردەوام هەنگاوەکانت بنێ، راوەستانت زۆر دەرفەتی زیڕینت لەدەست دەدات، هێزێکی زۆر لە پشتی تۆوە هەیە، بە واتای ئەوەی کەسانی چواردەورت پاڵپشتیت دەکەن و ئەوەش هێزیکی زۆرت پێ دەبەخشێت، ئەم چەند رۆژە زۆر بیر لە شکست دەکەیتەوەو ترست هەیە لەوەی سەرکەوتو نەبیت، بەڵام ئەوە بزانە ترسی زۆر بەرەو شکستت دەبات بۆیە بەهێزبە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
وا دەردەکەویت کەسانی دیکە پلان و پرۆژەیان هەبێت بێجگە لە تۆ، رەنگە بەم شێوەیە کەمێک هەست بە نیگەرانی بکەیت، بەڵام بەم شێوەیە بمێنتیەوە باشترە لەوەی خۆت بکەتە کارێکەوە کە ئارەزوی ناکەیت، هەوڵبدە بەرنامە بۆ ژیانت دابنێ و مەترسە لەوەی کەسانی دیکە لۆمەت بکەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 40735 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP