عاسی حەلانی دوای ئەوەی بە سەختی برندار دەبێت رونکردنەوە لەبارەی تەندروستیەوە دەدات

خەندان لایف

عاسی حەلانی رونکردنەوە لەبارەی تەندروستییەوە بڵاودەکاتەوە دوای ئەوەی بەهۆی روداوێکەوە بریندار دەبێت و تەندروستی تێکدەچێت.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی "عاسی حەلانی" ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رونکردنەوەی دەرباری تەندروستی بڵاوکردەوە و وتی "سوپاسی هەمو هاوڕێ و هەوادارەکانم دەکەم کە لە تەندورستیان پرسیم، لە ئێستادا تەندروستیم بەرەو باشتربون دەچێت، سوپاس و پێزانینم بۆتان هەیە، بەم زوانە دەتانبینەوە".

ئەمە دوای ئەوە هات کە عسی حەلانی لەسەر ئەسپ دەکەوێتە خوارەوەو زیانێکی زۆری پێدەگات، بۆ ماوەی زیاتر لە 48 کاتژمێر لە کۆمادا دەمێنێتەوە، بە وتەی پزیشکەکان باری تەندروستی زۆر تێکچوبو لە مردن گەڕابۆوە، دواتر کچەکەی بە ناوی "ماریتا" ئاشکرای کردبو کە تەندروستی باوکی باشترە مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.

عاسی حەلانی لە ساڵی 1970 لە لوبنان لەدایک بوە، خاوەنی 20 ئه‌لبومی گۆرانی و ده‌یان كلیپ و گۆرانی نیشتمانیه‌، هاوسه‌رگیری كردووه‌ له‌گه‌ڵ شاجوانی لوبنانی ساڵی 1989 به‌ ناوی "كولیت بولیس"، خاوەنی دو کچ و کوڕێکن.

ئه‌م بابه‌ته 19056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP