"وێنەکانت" نوێترین بەرهەمی سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی دەبێت


خەندان لایف

"وێنەکانت" نوێترین بەرهەمی سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی دەبێت، لە داهاتویەکی نزیکدا بڵاو دەبێتەوە.

نەڤید زەردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە "وێنەکانت" نوێترین کاری هاوبەشی من و سەنا بەرزنجی دەبێت لە ئەلبونی "راز"ی سەنا، کە بڕیارە لە 12ی دیسەمبەر بڵاوببێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد ئاوازی ئەو گۆرانیە لەلایەن نەڤید خۆیەوە دانراوە، تێکستەکەی لەلایەن "رەنج سەنگاوی" نوسراوە، "ئەفشین شوکری" کاری دابەشکردنی بۆ ئەنجامداوە.

 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

🔥🔥WENAKANT🔥🔥COMING SOON! وێنەکانت بەرهەمی هاوبەشی من و سەنا بەرزەنجە دبێ لە ئاڵبۆمی ڕازی سەنا کە 12.12 بڵاو دەبێتەوە ئاوازی ئەو گۆرانیە ئی منە و شێعری هاوڕێی زۆر خۆشەویستم شاعیری گەورەی کوردستان ڕەنج سەنگاویە و کاک ئەفشین شوکری دابەشی کردووە. ——————————————————— 💎WENAKANT💎 COMING SOON💎 LYRICS: @ranjsangawi Melody ( Awaz ) @navidzardiofficial ARRANGEMENT : @afshinshokri.official Vocal Recording: @aryos_studio_official NAVID ZARDI & @sanabarzanje ——————————————————— وێنەکانت (عکسهایت) کار مشترک من و ثنا برزنجی هستش که در البوم راز ثنا که 12.12 ماه میلادی منتشر خواهد شد. ملودی این اهنگ رو خودم ساختم و شعر رو دوست خیلی خوبم رنج سنگاوی نوشته و افشین شکری این کار رو تنظیم کرده است.

A post shared by NAVID ZARDI (@navidzardiofficial) on

 


پێشتر "سەنا بەرزنجی" لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە لە بەرواری 12ی مانگی کانونی یەکەم، یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە بە ناوی "راز"، وتی"دڵنیام دەبێتە یەکێک لە جوانترین بەرهەمە کوردیەکان".

نەڤید زەردی لەدایکبوی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 19322 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP