لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
پەیوەندیەکی تەلەفونیت بۆ دێت لەلایەن کەسێکی نزیکەوە کە دەمێکە بیری دەکەیت، دەیەوێت دوبارە بەهەمان شێوەی رابردو پەیوەندیەکانتان بەهێز ببێتەوەو کێشەکانتان چارەسەر بکەن، خۆت نیگەران مەکە دەربارەی ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر شانتە لەلایەنی پشەییەوە، ئەم بارودۆخە کاتییەو تێدەپەڕێت.

گا 20\4 - 20\5
هەوڵدانی زیاتر لەلایەنی پیشەییەوە بەرەو ئاستێکی بەرزترت دەبات، ئەم چەند رۆژە بەهۆی سەرقاڵیتەوە بەردەوام بینینی خۆشەوستەکەت رەت دەکەیتەوە، بەڵام باشترە بیر لەبەستنی ژوانێک بکەنەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریتان بەرەوپێش بچێت، دوربکەوە لەبیرکردنەوەی نەرێنی دەربارەی کەسانی چواردەورت و هەوڵبدە زیاتر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێزبکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە و خۆت دورمەخەرەوە لەکەسانی چواردەورت، گەیشتن بەئامانج پێویستی بەهەوڵدانی زیاتر هەیە، ئەم چەند رۆژە سەرنجت لەسەر ئەرکەکانت زیاتر بێت و کارەکەت دوا مەخە لەلایەنی پیشەییەوە، ئەوە ئەنجام بدە کە پێویست دەکات بیکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پیویست دەکات بەدوای هەلی نوێدا بگەڕێیت بۆ ئەوەی تواناو بەهرەکانتی تێدا دەربخەیت، ئەمرۆ پەیوەندیەکی تەلەفونی ئەنجام دەدەیت لەگەڵ هاوڕێیەکتدا کە بۆماوەیەکی زۆرە لەیەکتر دورکەوتونەتەوە، باشترە بیر لە دەستکەوتی کەسانی دیکە نەکەیتەوە و هەوڵبدە بەتواناکانی خۆت دەستکەوت بۆخۆت پەیدا بکە.

شێر 23\7 - 22\8
چانسی ئەوەت دەبێت ئەو کەسە ببینیت کەماوەیەکی زۆرە لەیەکتر دورکەوتونەتەوە، هەوڵبدە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت فراوان بکە لەرێگەی دەستکردن بە کار و ئەزمونێکی نوێ ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت، ئەمڕۆ دوربکەوە لە بەکارهێنانی زۆری تەکنەلۆژیا و پشو وەربگرە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ بەهۆی پیشەکەتەوە چانسی ئەوەت دەبێت زانیاریەکی زۆر کۆبکەیتەوە ئاستی تێگەیشتنت بەرەو پێش بەریت، کەسانێکی زۆر دەیانەوێت پەیوەندیت پێوە بکەن و پەیوەندیت لەگەڵدا دروست بکەن، وریابە لەوەی کێ هەڵدەبژێریت و کێ لە نزیک خۆتەوە دەهێڵیتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ بیر لەئەنجامدانی هەندێک وەرزش بکەرەوەو کاتێکی بۆ تەرخان بکە لەپێناو تەندروستیت، کارکردنی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و دەرونت دەبێت، کەسانیکی دڵسۆز لێتەوە نزیکن و دەتوانیت متمانەی ئەوەیان پێ بکەیت کێشە تایبەتیەکانت بۆ چارەسەر بکەن.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت ئەگەر بۆ چەند کاتژمێرێک بە تەنها بمێنیتەوە و بیر لەهیچ شتێک نەکەیتەوە بۆ ئەوەی پشو بە دەرونت بدەیت، ژیانت بەردەوام بە یەک شێوازو هیچ گۆڕانکاریەک لە ژیانتدا بونی نیە، هەمو رۆژەکانت بەیەک شێوە بەڕێ دەکەیت، بیر لە ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی جیاواز بکەرەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
زانیاریەکی زۆرت لایە و ئارەزو دەکەیت بە کەسانی چواردەورتی بگەیەنیت، بەڵام پێویستە بەدوای دەرفەتی گونجاودا بگەڕێیت، هەمو بیرۆکەکانت لەیەک سەرچاوەوە بۆ دێت، هەوڵبدە بیرۆکەی نوێ بەدەست بهێنەو بیر لە ئەنجامدانی پرۆژەی جیاواز بکەرەوە، لە شکست مەترسە.

گیسک 22\12 - 19\1
هەندێک زانیاریت پێدەگات کەتوشی شۆکت دەکات، کاریگەری لەسەر بارودۆخی خێزانەکەت و ماڵەکەت دەبێت، رەنگە کەمێک هەست بەنیگەرانی بکەیت، بەڵام بارودۆخەکە جیاوازە و پێویست بە نیگەرانی ناکات، هەوڵبدە پاڵپشتی ئەندامەکانی خێزانەکەت بکە و لە پشتیان بوەستە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەندێک زانیاریت پێدەکات لە شوێنیکی دورەوە کەوات لێدەکات بیرۆکەی نوێت بۆ بێت کە پێشتر هەرگیز بیرت لێ نەکردوەتەوە، ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت ئەگەر بیرۆکەکانت لەگەڵ کەسانی دیکە باس بکەیت و گفتوگۆی دەربارە بکەن، لەلایەنی تەندروستیەوە خۆتت فەرامۆش کردوە، پێویستە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەندێک خاڵی لاوازت هەیە کە بەردەوام دەیانشاریتەوە، بەڵام باشترە کار لەسەر ئەو خاڵانە بکەیت و رێگە نەدەیت چیتر خاڵی لاوازت بن، گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە و لەکاتی خۆش و ناخۆشیەکانی لە پشتی بوەستە، گرنگیدانی زیاتر بە کەسانی چواردەورت کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت دەبێت.


ئه‌م بابه‌ته 60829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP