بەشی چوارەم: چۆن سترێس لەخۆت دوربخەیتەوە


خەندان لایف

بە پێی توێژینەوەکان سترێس و قەلەقی کۆمەڵێک کێشە و گرفت لە دەرون و جەستەدا دروست دەکات، مامۆستایەکی شارەزا لە بواری سایکۆلۆژیا هەندێک رێنمایی بەیەکێک لە خوێندکارەکانی بە ناوی "لینا" داوە کە چۆن وابکات سترێس لەخۆی دوربخاتەوە، لینا ئەو رێنماییانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردوەتەوە.

- بەیانیان ئەرکەکانت ئەنجام بدە.

- هەمیشە پاکوخاوێنیت بپارێزە.

- گەشت ئەنجام بدە.

- سەرکێشی ئەنجام بدە.

- تەماشای فیلم بکە لە سینەما.

- نامە بۆ هاوڕێ دورەکانت بنێرە.

- تەماشای یاریە راستەوخۆکان بکە، وەکو تۆپی پێ یان باسکە.

- خوانی ئێوارەت بە مۆم برازێنەرەوە.

- لەبیرت بێت سترێس بارودۆخێکی کاتیە.

- ئەوەشت لەبیرت بێت هەمیشە هەڵبژاردنی دیکەت لەپێشە.

- هەستەکانت مەشارەوە.

- رۆژانە یاری ئەنجام بدە.

- بیر لە قسەی کەسانی دیکە مەکەرەوە.

- هەوڵمەدە کەسانی دیکە راست بکەیتەوە.

- رۆژانە بەشی پێویست بخەوە.

- کەمتر قسەبکە و زیاتر گوێبگرە.

- وەسفی کەسانی دیکە.

ئه‌م بابه‌ته 5482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP