حەمید عوسمان لەگەڵ زەکەریا دەردەکەوێت

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "حەمید عوسمان" لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ "زەکەریا عەبدوڵا" دەردەکەوێت.

حەمید عوسمان لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هونەرمەند و گۆرانیبێژ "زەکەریا عەبدوڵا" بڵاوکردەوە، دەڵێت، "ئەم شەویش وەکو هەمو شەوەکانی دیکە لەگەڵ زەکەریا شەویکی پر خۆشیمان بەسەربرد".

زەکەریا عەبدوڵا لەدایکبوی شاری هەولێرە، لەساڵی 1998 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و هەوادارێکی زۆری هەیە، ماوەیەکی زۆرە هیچ بەرهەمێکی نوێی بڵاونەکردوەتەوە و لە چاوی بینەر دورکەوتوەتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 16170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP