باشترین خۆراکەکان بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان

خەندان لایف

زۆرن ئەو هۆكارانەی وادەكات مرۆڤ توشی ئازاری جومگەكان بێت لەوانە هیلاكبون، هەوكردن، لاوازی ئێسك، هەوكردنی جومگەكان و نەخۆشی، پزیشكان رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن كەگرنگی بدرێت بەتەندروستی جومگەكان لەرێگەی بەكارهێنانی خۆراكی تەندروست كەیارمەتی بەهێزی و تەندروستی جومگەكان دەدات و رێگری دەكەن لەدروستبونی ئازار و رەقبون و هەوكردنی جومگەكان.

چەوری ماسی
بەتایبەتی ماسی سەلەمون، کە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا 3، دژی هەوکردنە رێگردەبێت لە دروستبونی ئازاری جومگەکان.

سیر
زیادكردنی سیر بۆ ناو ژەمە خۆراكی رۆژانە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی جومگەكان و هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مادە كبریتیانەی تێدایە و بەرەنگاری هەوكردن دەبێتەوە.

زەنجەفیل
مادەیەكی زۆر بەهێزە بۆ پارێزگاری لەتەندروستی و بەهێزی جومگەكان و بەدرێژایی سەدەكان بەكارهێنراوە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی پەیوەست بە هەوكردن و ئازاری جومگەكان.

برۆکلی
هیچ گومانێکی تێدانیە برۆکلی یەکێکە لە باشترین و تەندروستترین خۆراکەکان، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو مادەیەی لە سەوزەواتەکانی وەکو برۆکلی هەیە کاریگەری لەسەر نەهێشتنی هەوکردنی جومگەکان هەیە.

گوێز

دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری، ئۆمێگا 3، هۆکارە بۆ ئەوەی هەوکردنی جومگەکان نەهێڵێت.

سپێناغ
دژە چەندین نەخۆشی دەجەنگێت، یەکێک لەو نەخۆشیانە هەوکردن و ئازاری جومگەکانە.

ترێ
دژە ئۆکسان و هەوکردنە، بەپێی تویژینەوەکان ئەو کەسانەی رۆژانە گرنگی بە خواردنی ترێ دەدەن کەمتر روبەڕوی ئازاری جومگەکان دەبنەوە.

زەیتی زەیتون
بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەردەوام یارمەتیدەر دەبێت بۆ پارێزگاری لەتەندروستی جومگەكان بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك چەوری تەندروست و مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە.

 

ئه‌م بابه‌ته 23063 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP