لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەگەڵ کەسانی چواردەرت ناکۆکی دروست مەکەو خۆت بگونجێنە، بەردەوام بونت بەم شێوەیە وادەکات لەدەستیان بدەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە رێگە مەدە قسەی کەسانی دیکە کارت تێبکات و بڕوا بە هەرشتێک مەکە کە دەیبیستیت.

گا 20\4 - 20\5
ئەو هەڵانەی لەرابردو ئەنجامت داون رێگەمەدە دوبارە لەژیانتدا بیانبینیتەوە، سود وەرگرتن لە ئەزمونەکانی رابردوت لەهەڵە دورت دەخاتەوە، ئەو بیرۆکانەی کەلە مێشکتدا هەیە هەوڵبدە بیاننوسەو لە کاتی پێویستدا بیانخەرەڕو.

دوانە 21\5 - 20\6
کەسانی چواردەورت لۆمەت دەکەن بەهۆی ئەو بیرۆکە جیاوازانەتەوە، پێش ئەوەی بڕیاری خێرا بدەیت لەسەر کەسانی چواردەورت بە وردی بیر بکەرەوە، چونکە بڕیاردانی خێرا پەشیمانی لەدوا دێت، ئەم چەند رۆژە بەردەوام سەرقاڵ دەبیت هەوڵبدە هەندێک کات بۆ پشو وەرگرتن بدۆزەرەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
زۆر بیرکردنەوە کاریگەری نەرێنی لەسەردەرونت هەیە، ژیانت بە تەواوی تەرخان کردوە بۆ بیرکردنەوە لە کێشەکانت، بەردەوام یارمەتی کەسانی چواردەورت دەدەیت بێ ئەوەی داوای هاوکاری لێبکەن، باشترە دوربکەویتەوە لەم هەڵسوکەوتەت، ئەگەر داوای هاوکاریان کرد ئەوکاتە هاوکاریان بکە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەو وزە زۆرەی ئەمرۆت لەکاری بەسودا بەکاربهێنە، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاونیە بۆ ئەوەی خۆت بسەلمێنیت بۆکەسانی چواردەورت، هەوڵدانی بەردەوام زیاتر بەتوانات دەکات و متمانە بەخۆبونت زیاد دەکات، هەوڵبدە ئێوارەی ئەمڕۆت بە کۆبونەوە  لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەرە.

فەریک 23\8 - 22\9
هێندە بیر لەپەیوەندیە سۆزداریەکانی رابردوت مەکەرەوە، ژیانێکی نوێ دەست پێبکە و کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە، رەنگە هەست بەدڵتەنگی بکەیت بەڵام بەتێپەڕبونی کات هەمو شتێک باش دەبێت و بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، بەشێک لە کاتەکانی رۆژانەت تەرخان بکە بۆ کۆبونەوەی خێزانی و پەیوەندی بەهاوڕێکانتەوە بکە بۆ ئەوەی لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت دانەبڕێیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
هاوڕێیەکت ناساغە و تەندروستی باش نیە، هەوڵبدە پەیوەندی پێوە بکەو لەتەندروستی بپرسە، ئەم چەند رۆژە لەئامادە باشیدابە بۆ ئەوەی هەر هەواڵێکی لەناکاو ببیستیت کە ئارەزوت نەدەکرد گوێبیستی بیت، هاوڕێیەکت پێویستی بەهاوکاری هەیە و هەوڵبدە بە پێی توانا یارمەتی بدەیت، رۆژێک دێت تۆ پێویستت بەکەسێک دەبێت کەهاوکاریت بکات.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت بەرپرسیارێتیەکەی بگرە ئەستۆ و هێندە دەرئەنجامی کارەکانت لەخۆت دورمەخەرەوە، بەم شێوەیە زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، کەسایەتیت هەستیارە بۆیە وریابە لەوەی کەسێکی زبر و توڕە نەبیت لەگەڵ چواردەورەکەت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ دەست بە ئەنجامدانی پلانێکی ورد بکە و کاتەکانی ئەم هەفتەیەک رێک بخە، هەندێک کات تەرخان بکە بۆ گەڕان بەدوای زانیاری نوێ بۆ ئەوەی ئاستی زیانیاریت گەشە پێبدەیت، هەروەها هەندێک کاتیش بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکە، ماندوبونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
هەندێک دەنگە دەنگ لەنێوان تۆ و هاوڕێیەکی نزیکت رودەدات، رێگە مەدە بگاتەوە ئەوەی پەیوەندی هاوڕێیەتیتان هەڵبوەشێتەوە، کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکە و ئارامیت بپارێزە، بیر لە ئەنجامدانی هەندێک پرۆژەی بەسود بکەرەوە، چی دەربارەی ئەوەی نەمامێک بنێژیت؟ یان باڵندەیەک ئازاد بکەیت؟ یان هەرشتێک کە خۆت ئارەزوی دەکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ کەمێک هەست بە سترێس و قەلەقی دەکەیت دەربارەی کێشە کۆمەڵایەتیەکانت، ئەمرۆ ئارەزوی قسەکردن ناکەیت و زیاتر بێدەنگی هەڵدەبژێریت، وریای ئەو کەسانەی چواردەورت بە و پێش ئەوەی متمانەیان پێ بکەیت بە تەواوی هەڵیانبسەنگێنە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمڕۆ کاتێکی زۆر بە راکردن بەسەر دەبەیت و دەتەوێت ئەو شتانە بەدەست بهێنیت کە دەمێکە ئارەزویان دەکەیت، روبەڕوی هەندێک هەڵوێستی شەرمەزارکەر دەبیتەوە بەڵام بە ئاسایی وەریبگرە و بیری لێ مەکەرەوە، هەوڵبدە ئەمڕۆ ئێوارەیەکی ئارام لەگەڵ خێزانەکەت بەریتەسەر.

 

ئه‌م بابه‌ته 57163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP