لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەم ماوەیە بۆتۆ باش دەبێت لەروی کارکردنەوە و سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنیت، هەوڵبدە رۆمانسیەتی و سۆزداری و میهرەبانی لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت زیاد بکەیت، دڵەڕاوکێ و  بیرکردنەوەی زۆر زیان بە تەندروستی دەرونی و جەستەیت دەگەیەنێت.

گا 20\4 - 20\5
کاتێک روبەروی هەر هەڵوێستێکی شەرمەزارکەر یان ناخۆش دەبیتەوە هەوڵبدە بە ئاسایی وەریبگرە و خۆت مەشڵەژێنە و خەفەت مەخۆ، باشترە زیاتر بایەخ بە خێزانەکەت بدەیت و خۆشەویستی خۆتیان نیشان بدەیت، ئەگەر لە وەرزشکردن بەردەوام تەندروستیت زۆر باشتر دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
توانایەکی باش هەیە ئەمڕۆ و تەواوی ئەرک و کارەکانت جێبەجێ دەکەیت کە ئەم ھەفتەیە کاتت بۆی نەبوە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت، بڕوا بەهەمو شتێک مەکە کە لەلایەن ئەو کەسەی خۆشتدەوێت دەوترێت، راهێنانی وەرزشی بکە یان لانی کەم بەپێ بڕۆ بۆ ئەوەی سود بە جەستەت بگەیەنیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پێویستە روبەروی سەرجەم ئەرک و کارە قورسەکان بیتەوە و جێبەجێیان بکەیت، بۆ ئەوەی توشی گرفت نەبیت، زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیک دەبیتەوە پەیوەندیتان باشتر دەبێت، باشترە زیاتر بایەخ بە خواردنی میوە بدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
هەندێک کێشەت لەگەڵ هاوپیشەکانت توش دەبێت و پێویستە کەمێک خۆڕاگر بیت، راستە کێشە سۆزداریەکان کۆتایی نایەت بەڵام دەبێت هەولبدەیت زاڵبیت و رێگانەدەیت تەشەنە بکات، بەڵام دەبێت رێگانەدەیت کاریگەری نەرێنی دروست بکات و بەردەوام بێت، پێویستە ئاگاداری تەندروستی دەرونی و جەستەییت بیت.

فەریک 23\8 - 22\9
بەرونی و راستگۆیانە بیرۆکەکانت دەربڕە و باس لە بابەتە گرنگەکان بکە، بۆ ئەوەی سەرنجی بەرپرسانی کارەکەت رابکێشیت، پێویستە زیاتر بایەخ بە پەیوەندی سۆزداریت بدەیت، ئەگەر دەتەوێت لەدەستی نەدەیت و سەرکەتو بیت، هاوکات تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەوڵ و ماندوبون و کارکردنی خۆت دەبێتە هۆی ئەوەی پلەیەکی بەرز کە کارەکەت تۆمار بکەیت، هاوکات لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەم ماوەیە زۆر ئاسودە دەبن و هیچ کێشەیەکتان نابێت، سەرەرای کۆمەكێک گرفت سادە، بەڵام رەنگە تەندروستیت کەمێک خراپ بێت و پێویست بە پزیشک بکات.

دوپشک 23\10 - 21\11
دەبێت ئارام بگریت بەتایبەت دوای ئەوەی لە کارەکەت توشی کۆمەڵێک سزا بویتەوە، رەنگە هەندێک بڕیاری قورس بدەیت دەربارەی پەیوەندی سۆزداریت، تەندروستیت باشترە دەبێت و پێویستە ئاگاداری ژەم و سیستمی خۆراکیت بیت.

کەوان 22\11 - 21\12
پەستان و گرفتەکانی کارەکەت تەواو ماندوت دەکات و زیان بە پێگەت دەگەیەنێت لە کارەکەت، پەیوەندی سۆزداریت زۆر باش دەبێت بەهۆی ئەوەی لەیەکتری تێدەگەن و زۆر گونجاون، خۆت بەدور بگرە لە خواردنی خێرا، هاوکات خۆراکی دەوڵەمەند بە کانزا بخۆ.

گیسک 22\12 - 19\1
زۆر گرنگیدان بە کارەکەت هەموان توشی سەرسوڕمان دەکات و متمانەت بەخۆت زیاد دەبێت، ئەم ماوەیە پەیوەندی سۆزداریت کەمێک ناکۆکی تێدەکەوێت بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێت، هەوڵبدە بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر کارەکەت خراوەتە سەرشانت وادەکات بەدوای هەلی کاری نوێدا بگەرێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیەکەتان جێگیر دەبێت و پیلان بۆ داهاتو دادەنێن، هەوڵبدە دوبارە ژەمە خۆراکیەکانت رێکبخەرەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەنی پیشەییەوە لە ئێستادا کەمێک جێگیریت بەتایبەت دوای ئەوەی خۆت لەهەمو ئەوانە بەدور دەگریت کە زیان پێدەگەیەنن، پێویستە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرێزەوە رەفتار بکەیت وەک ئەو چۆن هێندە تۆی بەلاوە گرنگە، سیستمی خۆراکیت یەکبخەرەوە بۆ ئەوەی کێشت یەکسان بکەیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 37511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP