بەشی سێیەم: چۆن سترێس لە خۆت دوربخەیتەوە


خەندان لایف

بە پێی توێژینەوەکان سترێس و قەلەقی کۆمەڵێک کێشە و گرفت لە دەرون و جەستەدا دروست دەکات، مامۆستایەکی شارەزا لە بواری سایکۆلۆژیا هەندێک رێنمایی بەیەکێک لە خوێندکارەکانی بە ناوی "لینا" داوە کە چۆن وابکات سترێس لەخۆی دوربخاتەوە، لینا ئەو رێنماییانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردوەتەوە.

- کارەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدە.

- سەلامەتی خۆت لە پێش هەمو شتێکەوە دابنێ.

- هەوڵبدە بۆئەوەی ئەنجامێک باش بەدەست بهێنیت نەک ئەنجامێکی نایاب.

- هەمو رۆژێک کەمێک لە سنورەکان تێبپەڕێنە.

- ئاگاداری کێشی جەستەت بە.

- دارێک بڕوێنە.

- خواردن بدە بە باڵندەکان.

-  باهەمیشە پلانی دوەمت ئامادەبێت.

- خۆت فێری ئامادەکردنی خواردنی جیاواز بکە.

- کاتە خۆش و کۆمیدیەکانت بیربێت کەبەسەرت هاتوە.

- بەرامبەر هەستەکانت بەرپرسیاربە.

- فیرببە ئەو شتانە ببینیت کە بەڕاستی پێویستت پێیەتی نەک ئارەزوی دەکەیت.

- سنور بۆخۆت دابنێ و بهێڵە کەسانی دیکە سنورەکانت بزانن.

- گوێگرێکی باش بە.

- رۆژانە هیوای رۆژێکی باش بۆ کەسە نزیکەکانت بخوازە.

- هەمو رۆژێک وەرزش بکە.

- گوێ لە گۆرانی نوێ بگرە و وشەکانی لەبەربکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5743 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP