میریان سەردانی ئەندەنوسیا دەکات و لەگەڵ شاجوانی ئەو وڵاتە دەردەکەوێت

خەندان لایف

میریان سەردانی وڵاتی ئەندەنوسیا دەکات و لەگەڵ شاجوانی ئەو وڵاتە دەردەکەوێت.


دوای ئەوەی هاوەڵی دوەمی شاجوان "میریان" رایگەیاند کوردستان جێدەهێڵێت، بۆ چەند رۆژی دواتر ئاشکرایکرد کە سەردانی ئەندەنوسیای کردوە و وتی، "بچمە هەر شوێنێک کوردستان هەر لە دڵمە و کوردبونم شەرەفە، هاتوم لێرە ئەوەیان پێ بڵێم ئێمەو ئاڵاکەمان دەبێت لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە هەبێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لەلایەن شاجوانی ئەندەنوسیاوە میوانداری کراوە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ میوانداریە کە ئاشنا بوە بە نەریت و کلتورو شوێن و جلوبەرگی ئەو وڵاتە، ئەوەی خستەڕو کە کەلەگەڵ شاجوانی ئەندەنوسیا پلانیان داناوە بۆ ئەوەی چەند چالاکی و پرۆژەیەک ئەنجام بدەن.

میریان لە لەدایکبوی ساڵی 1992، لە ساڵی 2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.

ئه‌م بابه‌ته 26873 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP