بە وێنە؛ ژیانی ئەو دایکانەی خاوەنی دو منداڵن

خەندان لایف

"ماریا گۆربەنۆڤا" وێنەکێشێکی روسیە، هەروەها دایکی دو منداڵیشە، لە لاپەرەی ئینستاگرام وێنەی ژیانی رۆژانەی بڵاوکردوەتەوە کە خۆی کێشاویەتی، وێنەکان بەشێک لە کۆمیدی تێدایەو راستی ژیانی هەمو ئەو دایکانە نیشان دەدات کە خاوەنی دو منداڵن.

خەوی نیوە شەو ئەو شتەیە کە زۆرینەی دایکان لێی بێبەشن.

هەریەکێکیان ئارەزوی خواردنێک دەکات.

رقیان لە گەرماوە، بەڵام کاتێک دەڕۆن نایەنە دەرەوە.

هەمو رۆژێک زیاتر لە چەند شتێکی ماڵەکە دەشکێنن.

گرنگ نیە چەند کتێبت خوێندوەتەوە، یان چ میتۆدێک بەکاردەهێنیت لەگەڵیان، کۆتایی هەمو چونە دەرەوەیەک گریان و هاوارکردنە.

دایکان دەبێت لەوەش رابێت توالێتکردنیان چەند چرکەیەک کەمتر بخایەنێت.

ئەو کاتەی داوا لە هاوسەرەکەت دەکەیت جلێکی ئاسایی بۆ منداڵەکات بپۆشێت.

منداڵەکان گرنگ نیە بەلایانەوە چی لەبەر دەکەن و چۆن دەردەکەون.

ئەو کاتەی هاوسەرەکەت ئارەزوی تۆپی پێی هەیە، تۆ ئارەزوی ئەوەت هەیە کارەکات زو تەواوبکەیت.

ئەو گۆڕانکاریە بەسەر هەمو خێزانێکدا دێت.

هەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە خاوێنکردنەوەی ماڵ کارێکی ئاسانە.

 

ئه‌م بابه‌ته 43590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP