شێوازی ئامادەکردنی کۆفی سارد لەگەڵ کرێم


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
نیو کوپ کرێمی سارد
دو کەوچک شەکر
نیوکوپ سەهۆڵی هاڕاو
یەک کوپ ئێسپرێسۆ
شەش کەوچک ئایسکرێمی ڤانێلا
پێنج پارچە پسکیتی ئۆریۆ "oreo"
یەک کەوچک سۆسی کەرامێل
یەک کەوچکی گەورە شیرینی وردی رەنگاورەنگ
یەک پارچە شوکولاتە


شێوازی ئامادەکردنی:
- کرێمە ساردەکە لەگەڵ شەکرەکە تێکەڵ بکە، بیکەرە نایلۆنی کرێمی رازاندنەوە.
- دواتر لە کوپی پێشکەشکردنەکە سەهۆڵەکەی تێبکە و ئێسپرێسۆکە بکەبەسەریدا، ئایسکرێمی ڤانێلاکەی تێبکە.
- کرێمەکە بکە بەسەریدا بە بەکارهینانی نایلۆنی کریمی رازاندنەوەکە ئەو شێوەیەی ئارەزوی دەکەیت دروستی بکە.
- پاشان شوکولاتەکەو پسکیتەکە بکەرە سەر کرێمەکە بۆ رازاندنەوە.
- سۆسی کەرامێلەکە لکە بەسەریدا لەگەڵ هەندێک زینەی رازاندنەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 2154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP