تۆڵگەهان بەشداری درامایەکی نوێ دەکات

خەندان لایف

"تۆڵگەهان سايشمان" بەشداری درامایەکی نوێ دەکات بەناوی "شامپیۆن".

ئەکتەری ناسراوی تورک "تۆڵگەهان سایشمان" بەشداری درامایەیەکی نوێی تورکی دەکات بە ناوی "شامپیۆن"، تۆلگەهان بەڕۆڵی "کافکاس" بەشدار دەبێت.

 "ئەمیر ئۆزیاکیشر" و "ئومیت ئێردیم" رۆڵی سەرەکی لە دراماکەدا دەبینن، بڕیارە ئەمڕۆ یەکەمین زنجیرەی لە شاشەکانی تورکیا نمایش بکرێت.

چیرۆکی دراماکە باس لە کافکاس دەکات کە بەڵێن بە یاریزانیکی بۆکسێن دەدات بمێنێتەوە بەڵام دواتر بارودۆخەکە دەگۆڕێت و ناچار دەبێت واز لە یاری کردن بهێنێت، دوای ساڵێک دوبارە لەگەڵ کوڕەکەی دەگەڕێتەوە و بە شێوەیەکی تر دەردەکەوێتەوە.

تۆڵگه‌هان له‌دایكبوی ساڵی 1981، خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین نمایشكاره‌ و رۆڵی له‌ چه‌ندین دراما و فیلمی توركیدا بینیوه‌، دەرچوی بەشی کارگێری و کارە، پێشتر وەک نوێنەری تورکیا بەشداری لە کێبڕکێی شاجوانی پیاواندا کردوە، ساڵی 2017 هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلمەدا ئەبازی کرد و لە ئێستادا خاوەنی کوڕێکن.

ئه‌م بابه‌ته 8906 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP