هەندێک رێگای ئاسان بۆ ئەوەی پیربونی روخسار دوابخەیت

خەندان لایف

هەرگیز ناتوانیت تەمەن بوەستێنیت و پیربون دوابخەیت بەڵام بە ئەنجامدانی هەندێک رێگای ئاسان دەتوانیت ئاسەواری پیربون بە روخسارەوە دوا بخەیت و رێگری بکەیت لە چرچ بونی روخسار، ماڵپەری brightside هەندێک هەنگاوی بڵاوکردوەتەوە کە رێگر دەبێت لەزو پیربونی روخسار.

یەکەم: بلوبێری لە ژەمە خۆراکەکانتدا بەکاربهێنە
لەپیربوندا پێست چرچ دەبێت لەچوارچێوەی پرۆسەیەکدا کە پێی دەوترێ تێکچونی هەلمژینی ئۆکسجینی DNA، دەتواندرێت بە خواردنی بلوبێری ئەو پرۆسەی دوابخرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، دژی پیر بون دەجەنگێت.

دوەم: خواردنی شەکر کەم بکەرەوە
خواردنی شەکر و شیرینی دەبێتە هۆی چرچی روخسار، رەشی ژێرچاوەکان، وشکبونەوەی جەستە، بۆیە باشترە دوربکەویتەوە لێی، ئەو میوانە بخۆ کە شیرینن.

سێیەم: لە کاتی نوستن روخسارت لە سەرینەکەت نزیک بکەرەوە
ئەو کاتەی لەسەر دەم یان لا دەخەویت و روخسارت لە سەرینەکەتەوە نزیکە پیربونی روخسار دوادەکەوێت، بەپێچەوانەوە کاتێک روخسارت بە پێچەوانەی سەرینەکەتە پێست زو چرچ دەبێت.

چوارەم: رێژەی کالسیۆمی جەستەت بپارێزە
هەمو کەس ئەوە دەزانێک کە کالسیۆم بۆ ئێسک زۆر بەسودە، بەڵام لەهەمان کاتدا رۆڵێکی کاریگەری هەیە دواخستنی چرچی روخسار.

پێنجەم: چای سەوز بکە بەباشترن هاوڕێت
چای سەوز یارمەتیدەرێکی زۆرباشە بۆ ناوەوەی جەستە دەرەوەی جەستە، واتە خواردنی سود بە ئەندامەکانی جەستە دەبەخشێت چونکە دژە ئۆکسانە، دەتوانیت بۆ روخساریشت بەکاری بهێنیت، بۆ ماوەی دو خولەک بیدە لە روخسارت دژی چرچی و رەشی ژێر چاوەکانە.

شەشەم: کاتی خۆشتنت کەم بکەرەوە
زۆر مانەوە لە گەرماودا زیان بە بە پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی وشک بونەوەی پێست و چرچبونی، بەڵام کەمکردنەوەی ماوەی خۆشتن ئەو کێشەیەت ناهێڵێت.

حەوتەم: پێستت لە بەرکەوتنی خۆر بپارێزە

خۆر رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە زو پیربونی پێست، دڵنیابەرەوە لەوەی هەمو رۆژێک دژەخۆر بەکاربهێنیت.

هەشتەم: پشوبدە و خۆت لە سترێس بەدوربگرە
زۆری سترێس پیربون پێشدەخات، هەروەها زۆر بیرکردنەوە و قەلەقی کاریگەری لەسەر پێست دەبێت، دەردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی لە جەستەدا دەبێتە هۆی دواکەوتنی پیربون.

 

ئه‌م بابه‌ته 23309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP