نیشانەکانی کەمی ڤیتامین A لەلەشدا و باشترین خۆراکەکان


خەندان لایف

زۆرێک لە خەڵکی روبەڕوی کەمی ڤیتامین A دەبنەوە لە جەستەدا، چەند نیشانەیەك هەیە، كە ئەگەر هات و ئەو نیشانانە لەلەشدا دەركەوتن، ئەوا دەری دەخات ئەم ڤیتامینە لە لەشدا کەمە، پێویست دەکات ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین A
یەکەم: وشك هەڵگەڕان و پێست هەڵوەرین.

دوەم: وشک بونی چاوەکان.

سێیەم: شەو کوێری.

چوارەم: نەزۆکی و کێشە لەدوگیانبون.

پێنجەم: پەیدابوونی پەڵەی برین لەسەر پێست.

شەشەم: کێشە لەگەشەکردن و دواکەوتنی گەشە بەتایبەتی لەمنداڵاندا.

حەوتەم: هەوكردنی یەك لەدوای یەكتر لە بەشی سەرەوەی كۆ ئەندامی هەناسە.

هەشتەم: درەنگ سارێژبونی برین.

نۆیەم: دروسبونی زیپکە و چاک نەبونەوەی.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A
- جگەری گا، بەرخ
- ماسی سەلەمون، تونە
- پەنیری بزن
- کەرە
- پەتاتەی شیرین
- سلق
- گێزەر
- بیەری شیرین و تونی سور
- سپێناغ
- مانگۆ
- شوتی
- قۆغ
- لالەنگی
- قەیسی

ئه‌م بابه‌ته 15175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP