لەخەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ تواناو وزەیەکی زۆرت هەیە و پێویستت بەوەیە لەگەڵ هاوپیشەکانت هەنگاوی گەورەتر بنێن بۆ ئەوەی بەرەو پێش بچن، ئەم چەند رۆژە ماندوبونت پێوە دیارە بەرامبەر پیشەکەت و پێویستە پشو وەربگریت، ئەمڕۆ باشترە هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت و بە وەرزش کردن بەسەری ببەیت، لەپێناو ئاسودەیی دەرونت.

گا 20\4 - 20\5
ئەندامانی خێزانەکەت کەمتر لەگەڵت راستگۆن و هەندێک راستیت لێدەشارنەوە، رەنگە بەهۆی ئەو هەڵچونە بەردەوامانەت بێت کە نایانەوێت بەڕونی راستیەکانت بۆ بدرکێنن، ئەمڕۆ هەندێک کار ئەنجامبدە کەبەلاتەوە چێژ بەخشە و ئارەزوی دەکەیت بۆ ئەوەی رۆژەکەت بە خۆشی ببەیتە سەر.

دوانە 21\5 - 20\6
رەنگە بتەوێت پرۆژەیەکی نوێ بنیادبنێیت و چەند بیرۆکەی نوێ لە مێشکتدا هەیە، بەڵام بە ئاسانی ناتوانیت بڕیاربدەیت لەوەی زیاتر ئارەزوی کامیان دەکەیت بۆ ئەوەی بیانهێنیتەدی، باشترە بە وردی ئەمڕۆ و سبەینێ تەرخان بکەیت بۆ بیرکردنەوە لێی، هەربۆیە کەمێک قورسە ئەمڕۆ سەرنجت لەسەر ئەرکەکانی ترت بێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
خۆشەوستی زۆرت بۆ بەرامبەرەکەت هەیە و بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوەیت دەربارەی ئەو، بە شێوەیەک خەریکە خۆت فەرامۆش دەکەیت، باشترە خۆت بە چاککردنەوەی هەندێک کەلوپەلی ماڵەکەتەوە سەرقاڵ بکەیت، یان هەندێک کات لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر بەریت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە پەیوەندیەکانت لاوازن و ئارەزوی بینینی کەسانی دیکە ناکەیت، تەنها یەک کەس نەبێت کە لە دڵتەوە ئاوات دەخوازیت بیبینیت، باشترە سەردانی بکەیت، تەندروستیت جێگیرە و هەست بە باشی دەکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
هەندێک کەس پێشنیاری بیرۆکەی نوێت بۆ دەکەن، بە وردی بیر بکەرەوەو یەکێکیان هەڵبژێرە کە لەگەڵ بارودۆخی تۆدا گونجاو بێت، ئەمڕۆ توانای ئەوەت هەیە پلانێکی ورد دابنێیت بۆ ئەوەی هەنگاوی گەورە بنێیت بۆ ئامانجەکەت لەلایەن پیشەییەوە، بەڵام وریابە دەربارەی کەسانی چواردەورت و رێگە مەدە لە گەیشتن بە ئامانجەکەت بتوەستێنن.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ وریابە لە هەڵسوکەوتەکانت بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت، لە لایەنی سۆزدایەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆرباشە، بەڵام هەندێک هەڵسوکەوتنی خۆشەویستەکەت نیگەرانی کردویت، دەتوانین بە گفتوگۆکردنی هێمنانە هەستەکانت دەرببڕیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەست بە ئاسودەیی دەکەیت دەربارەی ئەو کارانەی ئەنجامت داون لە لایەنی پیشەییەوە، هەندێک لە هاوپیشەکانت دەیانەوێت لێت نزیک ببنەوەو زانیاریت لێوە فێرببن، پلانێک دابنێ کە لە کۆتایی ئەمڕۆت دا کەسە نزیکەکانت ببینیت و کۆببنەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
هەندێک کێشەی تایبەتیت هەیە و دەتەوێ چارەسەریان بکەیت، باشترە راوێژ بە خێزانەکەت یان یان هاوڕێکانت بکەیت، هەندێک لە ئەرکەکانت بە تەواو نەکراوی بەجێدەهێڵیت هەوڵبدە لە دەرفەتێکی دیکەدا ئەنجامیان بدەیت، سترێس کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت هەیە، هەوڵبدە هاوسەنگی رابگریت لە نێوان کارەکەت و پشو وەرگرتنت.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە ئارامی دەکەیت و هیچ گرفتێکت نیە، هاوپیشەکانت داوای ئامۆژگاریت لێدەکەن و بە یارمەتیدانیان هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، ئەو کەسە لەبیر مەکە کە زۆر نزیکە لە دڵتەوەو هەوڵبدە پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکە، لایەنی تەندروستیت زۆر باشە، هەست بە باشتر دەکەیت ئەگەر رۆژانە کات بۆ وەرزشکردن تەرخان بکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
خۆت لە بارودۆخێکی سەختدا دەبینیتەوە بەهۆی ئەو کەسانی لە چواردەورتدا دەژین، بە ئاشکرا کاردانەوەی خۆت بەرامبەر روداوەکان دەرمەخە و بۆ ئەوەی کەسانی چواردەورت خاڵی لاوازت نەدۆزنەوە، هەوڵبدە داوا لە کەسێکی متمانە پێکراو بکە بۆ ئەوەی لە بارودۆخە سەختەکانتدا هاوکارت بێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ناتوانیت بوەستیت لە بیرکردنەوە دەربارەی خەونەکانت، ئەگەرچی هەندێکیشیان کەمێک مەحاڵن، وریابە لەوەی ژیانی خۆت نەکەیتە مەترسیەوە بۆ ئەوەی بە خەونەکانت بگەیت، مەترسە لەوەی هەستەکانت دەرببڕیت، دوربکەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی دەربارەی کەسانی چواردەورت.

 

ئه‌م بابه‌ته 62896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP