ئەو خۆراکانەی لە جگەرە زیان بەخشترن

خەندان لایف

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە رێژەی ئەو کەسانەی بە خۆراکی ناتەندروست دەمرن زیاتر لەو کەسانەی بە جگەرە دەمرن، لەبەر ئەوەی خۆراکی ناتەندروست کار لەسەر هەمو ئەندامەکانی جەستە دەکات و زۆرجار دەبێتە هۆی ژەهراویبونی کەسەکە، بۆیە باشترە لەم خۆراکانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: شەربەت
شەربەت رێژەیەکی زۆر لە شەکری تێدەکرێت بە هەمان شێوەی خواردنەوە گازیەکان زیانی دەبێت، هەروەها کاتێک میوەیەک دەکەیت بە شەربەت پێکهاتە خۆراکیە تەندروستەکانی لەدەست دەدات وەکو ریشاڵ، کە رۆڵێکی سەرکی هەیە لە تێکشکاندنی شەکری جەستە، و جەستە دەپارێزێت لە شەکرە، نەخۆشی دڵ، قەڵەوی، بۆیە باشترە میوەکە بە سروشتی بخورێت نەک بە شەربەت.

دوەم: ماسی تونە
جۆرێکی بەربڵاوی ماسیە و سودی تەندروستی زۆرە، بەڵام ئەگەر ریژەیەکی زۆری لێ بخورێت سودەکانی دەگۆڕێن بۆ زیان، دەبێتە هۆی بیرچونەوە، بێتاقەتی، نەخۆشی دڵ، پێویستە هەفتەی یەک جار زیاتر نەخورێت.

سێیەم: سوشی
سوشی خۆی زیان بەخش نیە، بەڵام ئەو پێکهاتە زۆرانەی لە سوشیدا هەیە زیان بەخشن، بەشێکی زۆریان مایۆنیز، سۆس، پەنیری کرێمی و چەند پێکهاتەیەکی دیکەی تێدایە کە رێگەنادات کالۆری جەستە بسوتێت و دەبێتە هۆی زیادکردنی کێش، دەتوانیت خۆت سوشیەکی سادە بە سەلەمون و برنج ئامادەبکەیت.

چوارەم: ماسی کێڵگەکان
بە هەمان شێوەی سوشی زیانی هەیە، ئەو ماسیانەی لە دەریادا دەژین دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی خۆراکی زۆر بەسود بۆ جەستەو سودی تەندروستیان زۆرە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو ماسیانەی دەیخۆین لە کێڵگەکانی ماسیەوە بەخێوکراون و خۆراکی کیمیاییان پێدراوە بۆ ئەوەی بە زویی گەشە بکەن، خواردنی ئەم ماسیانە زیان بەخشن.

پێنجەم: ئەو خۆراکانەی بێ چەورین
لەم ساڵانەی کۆتاییدا ئەو خۆراکانەی چەوری لە پێکهاتەیاندا نیە بە ریژەیەکی بەرچاو بڵاوبوەوە، بەم شێوەیە جێگەی ئەو خۆراکانەی گرتەوە کە بە شێوەیەکی سروشتی بەرهەم دەهێنرێن، بۆیە باشترە کەمێک چەوری لە خۆراکەکانتدا بەکاربهێنیت، چونکە سودی تەندروستی هەیە.

شەشەم: نانی سپی
پێکهاتە خۆراکیەکانی تەندروست نین، ریشاڵی تیدانیە، دەبێتە هۆی زیادبونی کێش، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، شەکرە، بەڵام نانی جۆ بە پێچەوانەوە ئەو کێشە تەندروستیانە دروست ناکات و سودی تەندروستی زۆرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 41840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP