بەشی دوەم: چۆن سترێس لە خۆت دوربخەیتەوە

خەندان لایف

بە پێی توێژینەوەکان سترێس و قەلەقی کۆمەڵێک کێشە و گرفت لە دەرون و جەستەدا دروست دەکات، مامۆستایەکی شارەزا لە بواری سایکۆلۆژیا هەندێک رێنمایی بەیەکێک لە خوێندکارەکانی بە ناوی "لینا" داوە کە چۆن وابکات سترێس لەخۆی دوربخاتەوە، لینا ئەو رێنماییانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردوەتەوە.

- هەمیشە ئامادەبە بۆ روبەڕوبونەوەی کێشە.

- منداڵێک دڵخۆشبکەو بیکەرە پێکەنین.

- بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی هۆکارێکە بۆ دورکەوتنەوە لە سترێس.

- بەدوای وەڵامی هەمو پرسیارێکدا مەگەڕێ.

- وشەی باش بەرامبەر کەسانی دیکە بەکاربهێنە.

- منداڵێک فێربکە کە چۆن کۆلارە هەڵبفڕێنێت.

- لە ژێر باراندا پیاسە بکە.

- هەمو رۆژێک کات بۆ وەرزش کردن تەرخان بکە.

- وریابە لەوەی بڕیار لەسەر چی دەدەیت.

- بڕوات بە تواناکانت هەبێت.

- هەرگیز وشەی نەرێنی بەرامبەر خۆت بەکارمەهێنە.

- هەرگیز مەڵێ بەیانی باشتر دەبێت، لە ئەمڕۆوە دەست پێ بکە.

- ئامانجت هەبێت.

- کەسێکی ئازیزت لە باوەش بگرە.

- شەوان تەماشای ئەستێرەکان بکە.

- راهێنان بکە لەسەر ئەوەی بە هێواشی هەناسە بدەیت.

- هۆنراوە بخوێنەرەوە.

- گوێ لە سیمفۆنیا بگرە.

- پێش نوستن چیرۆک بخوێنەرەوە.

- ئەزمونی نوێ تاقیبکەرەوە.

- گوڵ بۆ خۆت بکرە.

- پاڵپشتی کەسانی دیکە بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP