بەم پێکهاتەیە تەنها لە ماوەی رۆژێکدا پێستت نوێ بکەرەوە


خەندان لایف

گرنگیدان بە پێست لەم وەرزی ساڵدا رەنگە کەمێک گران بێت بەهۆی ئەوەی بەردەوام پێستت ئارەق دەکاتەوە، لەوانەیە نەتتوانیبێت بە پێی پێویست گرنگی پێ بدەیت، دەتوانیت بەم پێکهاتەیە تەنها لە ماوەی رۆژێکدا پێستت خاوێن و نوێ بکەرەوە.

یەکەم: برنج و کونجی
بەکاردێت بۆ لابردنی پیستە مردوەکان، لابردنی پەڵە و شێدارکردنەوەی پێست، بە زویی کاریگەریەکەی دەردەکەوێت.
برێکی یەکسان لە کونجی و برنج بە جیا بکەرە ئاوەوە بە دریژایی شەو، دواتر ئاوەکەیان تێکەڵ بکە.
بیدە لە پێستت بۆ ماوەی دوخەلک جێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە، سکرەب پێستتی پێ بکە بە شێوەیەکی بازنەیی تا پیستە مردوەکان لادەچن، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

دوەم: شیر
خێراترین و باشترین رێگایە بۆ خاوێنکردنەوەی پێست، بەڵام دەبێت شیرەکە بێ چەوری بێت.
شەوان پێش نوستن چینێکی تەنک بدە لە پێستت، بۆ بەیانیەکەی بە ئاوی سارد بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 14106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP