بۆ کچان.. ئەو پێداویستیانەی دەبێت لەناو جانتای زانکۆتدا هەبێت

خەندان لایف

بەشێکی زۆ لە کچان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەچنە زانکۆ، رەنگە ئەو پرسیارەیان لا دروست ببێت کە چی ببەین بۆ زانکۆ و لەناو جانتاکانمان هەبێت، ماڵپەری fustany ئەو پێداویستیانەی بڵاوکردوەتەوە کە پێویست دەکات لەناو جانتای خوێندکارەکان هەبێت بۆ ئەوەی پێویستیان بە بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسانی دیکە نەبێت.

یەکەم: سوراو
زۆرێک لە کچان پێیان وایە پێویست دەکات هەمو کەرەستەکانی ماکیاژ لەگەڵ خۆیان ببەن، بەڵام بردنی یەک سوراو زیاتر پێویست نیە.     

 

دوەم: سەر ڕومەت
لەبری بردنی جانتای ماکیاژەکەت تەنها سەر رومەتێک ببە لەگەڵ خۆت، بۆ ئەوەی شوێنی زۆر لە جانتاکەت داگیر نەکات.

سێیەم: بڕبەنی نینۆک
زۆر جار کچان روبەروی ئەو حاڵەتە دەبنەوە کە نینۆکەکانیان دەشکێت و ئازاری زۆریان پێ دەگات، دەکرێت لەو کاتەدا بڕبەنی نینۆک یارمەتیدەرت بێت.

چوارەم: دژە خۆر
لە ماوەی مانەوەت لە زانکۆ پێویست دەکات دژە خۆرەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ ئەوەی لە تیشکە زیان بەخشەکانی خۆر خۆت بپارێزیت.

پێنجەم: کرێمی دەست
خانمان هەمیشە گرنگی بە دەستیان دەدەن، لە دوای چەند کاتژمێرێکی زۆر مانەوەت لە زانکۆ پێویستت دەبێت بەوەی دەستت شێدار و نەرم بکەیتەوە.

شەشەم: بۆن
هەڵگرتنی بۆن یان عەتر زۆر گرنگە لە جانتاکەتدا بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بەکاری بهێنیت.

حەوتەم: کلینکسی تەڕ و وشک
بە گشتی زەرورە لە هەمو جانتایەکی خانماندا هەبێت نەک تەنها کە جانتای ئەو کەسانەی دەچنە زانکۆ، بۆ ئەوەی لە کاتی خواردن یان ماکیاژ سرین بەکاری بهێنیت.

هەشتەم: مەتاتی قژ
پێویستە بۆ ئەو کاتانەی دەتەوێت قژت کۆبکەیتەوە.

نۆیەم: سانتی
زۆر کات سوری مانگانەی خانمان جێگیر نیە و تێکدەچێت، بۆیە پێویست دەکات هەمیشە لە جانتاکەتدا هەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 8403 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP