توێژینەوەیەک: دایکان و باوکان تادوای شەش ساڵ لە لەدایکبونی منداڵ بەباشی ناخەون


خەندان لایف

بە گشتی هەمو مرۆڤێک رۆژانە پێویستی بە 7-9 کاتژمێر نوستن هەیە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانی رۆژانەیان بە باشی ئەنجامبدەن و سەرنجیان لەسەر ئەرکەکانیان هەبێت، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە دایکان و باوکان تادوای شەش ساڵ لە لەدایکبونی منداڵ ناتوانن بە باشی بخەون.

توێژینەوەیەک دەریخستوە کە دایکان و باوکان لە دوای لەدایک بونی منداڵەکەیانەوە تا شەش ساڵ بەهیچ شێوەیەک ناتوانن بە پێی پێویست بخەون، هەرچەندە دایکان و باوکان پێیان وایە ئەو باردۆخە کاتیەو دای چەند مانگێک باردوخۆکە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لە راستیدا ئەو بارودۆخە بۆ ماوەی شەش ساڵ دریژە دەکێشێت.

ئەو تویژینەوەیە لەسەر 4 هەزار و 659 دیاک و باوک ئەنجامدرا بەدریژایی ساڵی 2008 بۆ 2015، دەرکەوت لە سێ مانگی سەرەتای لەدایک بونی منداڵدا دایکان کاتژمێرێک کەمتر دەخەون بە بەراورد بە پێشتر، بەڵام باوکان زیاتر دەخەون لە دایکان، لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی کاتی نوستنیان لە دودڵیدا دەبن و بیریان لای منداڵەکەیانە.

هۆکاری کەم خەویشیان دەگەڕێتەوە بۆ برسێتی یان گریانی منداڵەکەیان لە نیوە شەودا، زۆر جاریش منداڵە زوتر لە دایک و باوکەکە هەڵدەستێت لە خەو، بەمەش دایکان و باوکان ناتوانن بە باشی بخەون.

 

ئه‌م بابه‌ته 9967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP