سودەکانی خواردنی قەڕنابیت

خەندان لایف

خواردنی قەرنابیت چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندیشە لە مادەی کالسیۆم و ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانە، دەتوانیت لەگەڵ ژەمە خۆراکەکانتدا بیخۆیت، بەهۆی ئەم سودانە کە بە جەستەی دەگەیەنێت.

یەکەم: یارمەتیدەری لەشە بۆ ڕزگاربونی لە مادە ژەھراوییەکان.

دوەم: پارێزەری لە تۆڕی چاو دەکات.

سێیەم: لە نەخۆشییەکانی دڵ دورت دەکاتەوە.

چوارەم: یارمەتیی لەش دەدات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆل.

پێنجەم: بەرگری لەش بەهێزدەکات دەکات دژی نەخۆشی شێرپەنجە.

شەشەم: بەسودە بۆ پاراستنی پێست لە وشکبونەوە و تیشکی خۆر.

حەوتەم: قەرنابیت سوڕی خوێن چالاک دەکات و بڕی پێویست ئۆکسجین دەگەیەنێت بە خوێن.

هەشتەم: ھەروەک بەھۆی بونی ڤیتامین C و کبریت و ترشە ئەمینییەکان تێیدا کار دەکات لەسەر پاککردنەوەی خوێن و لابردنی چەوری لەش.

نۆیەم: سودی بۆ تەندروستی چاو و ئەندامی بەرگری و تەندروستی ئێسکیش ھەیە.

دەیەم: پەستانی خوێنیش ڕێک دەخات .

ئه‌م بابه‌ته 9370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP