شەهرام سەردار کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

شەهرام سەردار نوێترین کلیپی بە ناوی "هەست" بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "شەهرام سەردار" نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی هەست بڵاوکردەوە، تێکست و ئاوازەکەی لەلایەن "مازیار فایەق" بۆ دانراوە، لەلایەن "ئارام سەردار" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە.

 

شەهرام دەربارەی کلیپی هەست دەڵێت، "هەست کارێکە کە بەدڵ کارم بۆکردوە، زۆرم خۆشدەوێت، هیوادارم بە دڵی هەوادارەکانم بێت".

شەهرام سەردار لەدایکبوی شاری سلێمانیە، لە منداڵیەوە میوزیکژەن بوە و بایەخی پێداوە، بەڵام لە ساڵی 2012 دەستی بە کاری هونەری کردوە و بوەتە گۆرانیبێژ.

 

ئه‌م بابه‌ته 5298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP