لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کاتەکانی ئەمڕۆت بە سود بینین بە خوێندنەوەوە بەسەر بەرە، هێندە دژی هاوپیشەکان مەوەستە، هەوڵبدە خۆت لەگەڵ باردۆخەکانی ئەم رۆژانە بگونجێنە، ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت دەبێت کێشەکانت چارەسەر بکەیت کە ماوەیەکی زۆرە بیریان لێ دەکەیتەوە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ بە تەواوی چەند شتێکی جیاواز تاقی دەکەیتەوە کە پێشتر ئەنجامت نەداون، ئەمەش هەستێکی خۆشت پێ دەبەخشێت، ژیانت بۆ بیرکردنەوە لە گرفتەکانت تەرخان کردوە و چێژ لە ساتەکانت نابینیت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
هەندێک یاسات بۆ خۆت داناوە و کۆمەڵێک سنورت دروست کردوە و پێت وایە بەزاندنیان کارێکی باش نیە، بەڵام لە راستیدا ئەو سنورانە لەزۆر چێژوەرگرتنی ژیان دوریان خستویتەتەوە، باشترە پێداچونەوەیک بۆ پلانی ئەمرۆت بکەیت و کات بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم هەفتەیە کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ درکاندنی ئەو نهێنیانەی ماوەیەکی زۆرە شاردوتەتەوە، ئەمڕۆ ئەزمونێکی نوێ تاقی دەکەیتەوەو و زۆر شتی لێوە فێردەبیت، خۆشەویستەکەت دەیەوێت هەندێک گفتوگۆت لەگەڵ بکات دەربارەی داهاتوتان، بە هێمنی گوێی بۆ بگرە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە، رۆژێکی باشە بۆ ئەوەی کەسایەتیە نەرم و نیانەکەت نیشانی خەڵکی بدەیت، هەوڵبدە ئەمڕۆت بە پێکەنین و گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بەسەر بەرە، چیژ لە کاتەکانی ئەمڕۆ وەرگرە کە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت بەسەری دەبەیت، ئەمڕۆ هەندێک کات بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە بۆ ئەوەی گوێ بۆ کێشەکانی بگریت و هەوڵی چارەسەرکردنیان بدە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ کاتی ئەوە نیە خۆت بە خەیاڵ کردنەوە سەرقاڵ بکەیت، هێندە خۆت مەخەڵەتێنە، راستیەکان وەکو خۆی قبوڵ بکە و لێیان رامەکە، روبەڕوی کێشەکانت بوەستەو بەهێزبە، هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت دەست بە ئەنجامدانی پلانەکانت بکەیت، کاتی خۆت وەربگرە و متمانەت بە تواناکانت هەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
لە کۆتایی ئەمڕۆتدا هەندێک کاتی زیادەت دەبێت، دەتوانیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەریبەریت، هەندێک بیرۆکەی نوێت هەیە دەربارەی کارەکەت بەڵام ئێستا کاتی گونجاونیە بۆ دەرخستنیان، لەم وەرزەدا ئاگات لە تەندروستیت بێت و خۆت فەرامۆش مەکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ کاتی ئەوەت دەبێت گوێ بۆ کێشەی کەسانی دیکە بگریت و یارمەتیان بدەیت، بەم شێوەیە لە لایەنی دەرونیەوە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، هەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە لەگەڵ هاوڕی نزیکەکانتدا بگۆڕێیت، ئەوەی لە کۆتاییدا لەگەڵ دەمێنێتەوە هاوڕێکانتن.

کەوان 22\11 - 21\12
لەگەڵ هەرکەسێکدا بە قەبارە خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکە، هێندە کەس گەورەتر مەکە، دوربکەوە لەوەی خۆت بە بچوک بزانیت و بەهای خۆتت بپارێزە، بە زویی بڕیار لەسەر کەسانی چواردەورت مەدە، خۆشەویستەکەت دەیەوێت بانگهێشتت بکات بۆ خوانێک، رەتی مەکەرەوەو چێژ لە کاتەکانتان وەربگرن.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کار بۆ ئەو ئامانجە بکەیت کە ماوەیەکی زۆرە پلانت بۆی داناوە، سەرنجت لەسەر هەنگاوەکانت بێت و بە وریایی کاری لەسەر بکە، باشترە لە سەرەتادا ئامانجەکانت بە هیچ کەسێک نەڵێیت تا کاتی گونجاودێت، وەرزش کردن لەکێشە تەندروستیەکان دورت دەخاتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ ئاگاداری کاتەکانتبە و پلان بۆ رۆژەکەت دابنێ، رەنگە کەمێک قورس بێت کە بتوانیت هەندێک پشو وەربگریت، ئەگەر سەرنجت لای کارەکانت بێت زوتر بە ئامانجەکەت دەگەیت، ئەم چەند رۆژە هیچ کاتیکت بۆ خۆت تەرخان نەکردوە، پێویستە زیاتر گرنگی بە خۆت بدەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمڕۆ بە کاتێکی قورسدا تێدەپەڕێت، بەڵام کەسێک دێت و ئامۆژگاریت دەکات و رێنیشاندەرت دەبێت، رەنگە ئەو کەسە لە خێزانەکەت بێت یان هاوڕێیەکی نزیکت بێت، لە لایەنی سۆزدایەوە خۆشەویستەکەت زۆر ئاشقتە و بە تەواوی هۆگرت بوە، پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 57486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP