بۆ خانمان.. ئەو رەنگانەی بەلای پیاوانەوە سەرنجراکێشن بۆ نینۆک

خەندان لایف

رەنگی نینۆک یەکێکە لەو شتانەی سەرنجی پیاوان رادەکێشێت، ئەوان گرنگ نیە بەلایانەوە ئەو رەنگە لەگەڵ جلەکانت دەگونجێت یان پێستت، لەوکاتەدا سەرنجی ئەوان لەسەر ئەو رەنگەیە کە لە نینۆکت داوە، ماڵپەری fustany ئەو رەنگانەی بۆیەی نینۆکی بڵاوکردوەتەوە کە پیاوان ئارەزوی دەکەن و دەتوانیت بەم رەنگانە سەرنجی هاوسەرەکەت رابکێشیت.

رەنگی سور
زیاتر خانمێتیت دەردەخات و پیاوان ئارەزوی دەکەن و بەلایانەوە سەرنجراکێشە، دەتوانیت بۆ چونەدەرەوەی ئێواران بیدەیت لە نینۆکت.

رەنگی سەوز
جگە لەوەی پیاوان ئارەزوی دەکەن، ئەم رەنگە لەگەڵ هەمو جۆرە پێستێکدا گونجاوە سپی بێت یان ئەسمەر.

مۆری کاڵ
لەم وەرزەدا زۆر گونجاوە، پیاوان هەمیشە خانمانیان بەلاوە سەرنجراکێشتر دەبێت بەم رەنگەوە.

شیلانی
ئەم رەنگە خانمان بە کەمی بەکاری دەهێنن بەڵام یەکێکە لەو رەنگانەی پیاوان بەلایانەوە جوان و سەرنجراکێشە بۆ خانمان.

پەمەیی
رەنگێکی جوانە و پیاوان هەمیشە ئارەزو دەکەن بە نینۆکی خانمانەوە بیبینن.

 

ئه‌م بابه‌ته 17445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP