بەشی یەکەم: چۆن سترێس لە خۆت دوربخەیتەوە


خەندان لایف

بە پێی توێژینەوەکان سترێس و قەلەقی کۆمەڵێک کێشە و گرفت لە دەرون و جەستەدا دروست دەکات، مامۆستایەکی شارەزا لە بواری سایکۆلۆژیا هەندێک رێنمایی بە یەکێک لە خوێندکارەکانی بە ناوی "لینا" داوە کە چۆن وابکات سترێس لەخۆی دوربخاتەوە، لینا ئەو رێنماییانەی لە تۆڕی کۆمەڵیەتی تویتەر بڵاوکردوەتەوە.

- بەیانیان پانزە خولەک زوتر هەستە.

- شەوی پێشتر ئامادەکاری بکە کە بەیانی زوهەڵدەستیت.

- دوربکەوە لە پۆشینی جلی بچوکتر لە سایزی خۆت.

- پێش ئەنجامدانی هەر کارێکت پلانی بۆ دابنێ.

- پشت بە بیرەوەری خۆت مەبەستە، شتەکانت بنوسە.

-  زیاتر لە جاران وشەی نەخێر بەکاربهێنە.

- دوربکەوە لە بەکارهێنانی دەرمانە کیمیاییەکان.

- دوربکەوە لە زۆر بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆجیەکان.

- شتە گرنگەکانی ژیانت جیابکەرەوە و لە پێش هەمو شتێکەوە دایبنێ.

- دوربکەوە لە کەسانی نەرێنی، ئەو کەسانەی وات لێدەکەن بە نەرێنی بیر بکەیتەوە.

- ژەمی خواردنەکانت با سادە بێت.

- ئەو کەرەستانەت چاک بکەرەوە کە لەکار کەوتون.

- کاتەکانی رۆژانەت بە پلان رێکبخە.

- داوای هاوکاری بکە لەکارەکەت ئەگەر پێویستت بو.

- وەکو ئەزمون و بەهێزبونی زیاتر تەماشای کێشەکانت بکە.

- ژیانت بە هەڕەمەکی مەبەرەسەر.

- هەمیشە پێبکەنە. 

 

ئه‌م بابه‌ته 6602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP