هۆکارەکانی خۆکوشتن


خەندان لایف

زۆر جار گوێبیستی ئەو حاڵەتە دەبین کە کەسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، زۆر جار هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ فشاری کەسانی دەروبەر، یان لاوازی ئەو کەسەی بە ئەنجامدانی ئەو کارە هەڵدەستێت، بەڵام بە گشتی خۆکوشتن کردارێکی ئاڵۆزە چەند هۆکارێک هەن وا لە تاک دەکات خۆی بکوژێت، ماڵپەری psychologytoday هۆکارەکانی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: فشارخستنەسەر لەلایەن کەسانی دەوربەر
یەکێکە لەباوترین هۆکارەکان، زۆرینەی ئەو کەسانەی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە فشارێکی زۆریان لەسەر بوە بە شێوەیەک کە بێهیوا دەبن لە ژیان و وابیردەکەنەوە کە "هەموان باشتر دەبن ئەگەر من لە ژیاندا نەمێنم" بۆیە بیر لە ئەنجامدانی ئەو رێگایە دەکەنەوە.

دوەم: ناجێگیری باری دەرونی
زۆرێک لەو کەسانەی بیر لەخۆکوشتن دەکەنەوە باری دەرونیان جێگیر نیە، کێشە بچوکەکان گەورەدەکەن و وابیردەکەنەوە چارەسەری کێشەکانیان ناکرێت.

سێیەم: هەڵەشەیی
بەتایبەتی ئەو کەسانەی ئالودەی مادە هۆشبەرەکان و کحولیەکانن، بە زویی توڕە دەبن کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن و پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن.

چوارەم: ئاگادارکردنەوە
بەشێکی ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بکوژن مەبەستیان خۆکوشتن نیە، بەڵکو دەیانەوێن چواردەورەکەیان ئاگادار بکەنەوە لەوەی ئەوان هەڵەن، دەیانەوێت بەم کردارەیان سەرنجی چواردەورەکەیان بۆخۆیان رابکێشن، کەسانی دیکە پەشیمان بکەنەوە.

پێنجەم: نەویستنی داهاتو
هەندێک کات ئەو کەسانەی خۆیان دەکوژن کێشەی دەرونیان نیە بەڵکو دەیانەوێت داهاتوی خۆیان کۆنترۆڵ بکەن بەوەی خۆیان بکوژن، یاخود نەخۆشیەکی دریژخایەنیان هەیە و نایانەوێت ئازاری زیاتر ببینن.

شەشەم: ئەنجامدانی هەڵە
هەندێک لەو کەسانەی هەلەیەک ئەنجام دەدەن لە ترسی فشار و لێپێچینەوەی کەسانی دەوروبەریان پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن، پێیان وایە بەو شێوەیە کێشەکەیان چارەسەر دەبێت.

حەوتەم: لەدەستدانی کەسانی نزیک
ئەو کەسانەی کە کەسێکی نزیکی خێزانەکەیان لەدەست دەدەن، پێیان وایە ناتوانن لەدوای ئەوان بژین بۆیە کۆتایی بە ژیانیان دەهێنن، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە بە تەنها نەمێننەوە کە کەسی نزیکیان لەدەست دەدەن.

ئه‌م بابه‌ته 3931 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP