بۆ دوربون لە نەخۆشی دڵ ئەم خۆراکانە مەخۆن

خەندان لایف

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان پەیوەندیەكی بەهێز هەیە لە نێوان جۆری خۆراک و توشبون بەبێهێزی دڵ یان نەخۆشی دڵ، بەشێوەیەكی بەردەوام پزیشكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان و بەتایبەت بەتەمەنەكان دەكەن كە پەنا نەبەنە بەر خواردنی ئەم خۆراکانە، چونكە كاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ دروست دەكات. ماڵپەری webmd ئەو خۆراکانەی بڵاوکردوەتەوە کەزیان بە دڵ دەگەیەنن.

یەکەم: شەکر، خوێ، چەوری
بەگوێرەی وتەی زانایانی زانكۆی هارڤارد ئەم جۆرە خواردنانە بە رێژەیەکی زۆر ئەگەری توشبون بە نەخۆی دڵ بەرز دەبێتەوە، ئەگەری جەڵتەی دڵی لێدەکەوێتەوە.

دوەم: گۆشتی سور
رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێدایە، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە زیاد دەکات.

سێیەم: سۆدە
کە لە خواردنەوە گازیەکاندا بە رێژەیەکی زۆر هەیە، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوەم، نەخۆشی دڵ، زیادبونی کێش، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، جەلتە زیاد دەکات.

چوارەم: هەویرەمەنیەکان
رێژەیەکی زۆر لە شەکری تێدایە، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکەن.

پێنجەم: برنج، پاستا، نان
ریشاڵ و ڤیتامینەکانی جەستە دەگۆڕن بۆ شەکر کەدەبێتە هۆی دروستبونی چەوری ورگ، نەخۆشی دڵ.

شەشەم: کەرە، گۆشتی ئامادەکراو
دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی لەش و نەخۆشی دڵ.

حەوتەم: خۆراکە خێراکان وەکو فنگر، کنتاکی
ریژەیەکی زۆر لە چەوری، خوێ تێدایە زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت، هەروەها دەبێتە هۆی مردنی پێش وەخت.

ئه‌م بابه‌ته 13190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP