چه‌ند رێنماییەکی گرنگ پێش وه‌رگرتنی به‌نجی گشتی

خەندان لایف

زۆربه‌ی نه‌خۆش واده‌زانیت ته نیا نه‌خواردنی نان وئاو بەسه بۆ خۆ ئامادەکردن پێش نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵام زۆر خاڵی گرنگ هەن پێویسته ره‌چاو بکرێن، دکتۆر "هەڤین کەمال" پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن هەندێک رێنمایی گرنگ دەدات بەو کەسانەی بە بەنجی گشتی نەشتەرگەری دەکرێن.

یەکەم: پشودان
پێویسته نەخۆش پشوی تەواو وەربگرێت پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری.

دوەم: نوستن 
پێویسته نەخۆش به لایەنی کەم 6-8 کاتژمێر بخەوێت شەوی پێش نه‌شته‌رگه‌ری، چونکه خەوتن ئه ندامەکانی له‌ش چالاکدەکات.

سێیەم: کافایین
لەبەرئەوه‌ی کافایین وریاکەرەوەیه، زۆر خواردنی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەریی ده‌رمانی بەنج لەسەر جه‌سته و پێویسته خواردنەوەى كەمبكرێتەوه.

چوارەم: جگەرە
پێویسته نەخۆش بلایه‌نی که‌م دوهەفتە واز لە جگەرەکێشان و نێرگەلە کێشان بهێنێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری، بەتایبەتی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی له ده‌م وقورگ و لوتدا ده‌کرێن.

پێنجەم: باری دەرونی
پێوستە نەخۆش ئارام بکرێتەوە پێش نه‌شته‌رگه‌ری، هه‌ندێک جار پێویست ده‌کات هێورکەرەوە بدرێت بە نەخۆش.

شەشەم: دەرمان
پێویستە نەخۆش هەر جۆرە دەرمانێک بەکاردەهێنێت پشانی پزیشکی بێهۆشکاری بدات و بەپێی رێنماییەکانی ئەو بەکاری بهێنێت، ئەگەر نەخۆش حەپی دژە دوگیانبون بەکاربهێنێت پێویستە مانگێک پێش نەشتەرگەریەکە بوەستێنرێت.

حەوتەم: ده‌رمانی گژوگیایی یان ڤیتامینات
زوربه‌ی ده‌رمانی گژوگیای دەبێت بە لایەنی که‌م دو هه‌فته بوه‌ستێنرێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری و ڤیتامیناتیش به پێی جۆر‌ه‌که‌ی و هەروەها چەند جۆرە خۆراکێکیش وەکو سیر، رۆنماسی، ڤیتامین E.

هەشتەم: وەستان لە خواردن وخواردنەوە
بەپێی جۆری خواردنەکە، خۆراکی رەق 6-8 کاتژمێر، شلەمەنی 3-6 کاتژمێر.

نۆیەم: مادە کحولیەکان
دەبێت دو هەفتە پێش نەشتەرگەری بوەستێنرێت.

دەیەم: ددانی دەستکرد
پێویستە تاقمی ددان یان ددانی سەیار ثیش نەشتەرگەری لاببرێت.


ئه‌م بابه‌ته 12184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP