بە وێنە؛ هەندێک راهێنانی دژە پیربون بۆ روخسار

خەندان لایف

مێگان مارکڵ شارەزای بواری جوانکاری هەندێک رێگای نوێی تاقیکردوەتەوە کە یارمەتی پێست دەدات دژی پیر بون بجەنگێت، ئەویش بە ئەنجامدانی هەندێک مەساج بۆ پێست، وادەکات سوڕی خوێن چالاک ببێت پێست توشی هەلئاوسان، چرچ بون نەبێت و بە جوانی بمێنێتەوە.

یەکەم: زەیت یان کرێم بەکاربهێنە
کاتیک دەست بە مەساجی روخسار دەکەیت بۆ ئەوەی پێستت ئازاری پێ نەگات زەیتی سروشتی یان ئەو کرێمە بەکاربهێنە کە بۆ روخسار و ملت بەکاری دەهێنیت، لە کاتی بەکارهێنانی زەیت باشترە چەند چرکەیەک گەرمی بکەیت تا ئاستی پلەی گەرمی جەستەت.

دوەم: پشو وەربگرە
چاوەکات دابخە و هەردو دەستت بە روخسارتدا بهێنە بۆ لای ملتی ببە، پەستان مەکەرە سەر دەست و روخسارت، تەنها بۆ ئەوەی هەست یە ئارامی بکەیت.

سێیەم: پێستت ئامادە بکە
هەندێک پەستان بخەرە سەر پەنجەکانت و لە ناوراستی روخسارت بۆ دواوە بیبە، بەم شێوەیە سیستمی لیمفەکان چالاک دەبن.

چوارەم: بازنەی بچوک
لە ناوەراستی روخسارتەوە دەست پێبکە، هەندێک زەیت بدە لە پێستت، بە شێوەی بازنەی بچوک مەساج بۆ روخارت بکە.

پێنجەم: نێوان شەویلگەکان
شەویلگەکان بکەرە نێوان دو پەنجەتەوە، دەستت لە چەناگەتەوە بۆ لای گوێت ببە، شەش جار بەم شێوەیە دوبارەی بکەرەوە.

شەشەم: رومەتەکانت بەرزبکەرەوە
بە هەردو پەنجەت ژمارە حەوت دروست بکە، ئێسکی رومەتت لە نێوان پەنجەکات دابنێ و پەنجەت بە سەرەوە بەرە، شەش جار دوبارەی بکەرەوە.

حەوتەم: ئێسکی رومەت
هەردو ئێسکی رومەتت بە دەستەکانت بەرزبکەرەوە بەم شێوەیە 10 چرکە بوەستە، شەش جار دەستت بە هەمان شێوە بسوڕینە لەژێر ئێسکەکانی رومەتتدا.

هەشتەم: دەوربەری چاو
بە دوپەنجەت مەساج بۆ ژێر چاوت بکە، پەستان مەکەرە سەر دەستەکانت، تەنها بەم شێوەیە پەنجەکانت بسورێنە لە ژێر چاوتەوە.

نۆیەم: ناوچەوان

پەنجەکانت لەسەر برۆتەوە دابنێ هەندێک پەستان بکەرە سەر پەنجەکانت، بەرەو سەرەوەو خوارەوە مەساجی پێ بکە، شەش جار دوبارەی بکەرەوە.

دەیەم: مەساجی مل
دەستت لە ناوراستی ملت دبنێ، بە ئاراستەی شانەکانت بیجوڵێنە بەلای راست و چەپ، سێ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 17047 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP