لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ هەست بە ئاسودەیی و باشتربون دەکەیت، یارمەتیدانی هاوپیشەکانت دڵخۆشترت دەکات، ئەمرۆ کێشەکانت بە ئاسانی چارەسەر دەبن، لە لایەنی تەندروستیەوە ئەم چەند رۆژە خۆراکەکانت کەمێک ناتەندروستبون، هەوڵبدە گرنگی بە خۆراکی تەندروست بدەیت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ پەیوەندی بکە بەو کەسانەی کە بیرت دەکەن و نامەیان بۆ بنێرە، فەرامۆشکردنی کەسانی چواردەورت بەم شێوەیە وات لێدەکات لە کۆتاییدا هەست بە تەنهایی بکەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە پێویست ناکات هەستەکانت بشاریتەوە، لە سەرەتای ئەمڕۆت دا کەمێک هەست بە دڵتەنگی دەکەیت بەڵام دواتر بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دیتە بەردەمت و پێویستە لە نێوان دو بژاردەدا یەکێکیان هەڵبژێریت، کەمێک قورس دەبێت بۆت بەڵام پێویستە بە وریایی بڕیار بدەیت، ئەمڕۆ هەمو سەرنجت لەسەر پلانی پرۆژەکانی داهاتوت بێت خۆت بە شتی لاوەکیەوە سەرقاڵ مەکە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بە باشی بیر بکەرەوە دەربارەی ئامانجەکانت، راوێژ بە کەسانی بە ئەزمون بکەو رێگە بدە پلانت بۆ دابنێن، باشتر دەبێت ئەگەر خۆراک بە مێشکت بدەیت لە رێگەی کۆکردنەوەی زانیاری و خوێندنەوەوە چونکە پێویستت پێیان دەبێت، هەوڵ بدە شتێکی بەسود بدۆزیتەوە کە ئارەزوت لێی بێت و بتوانیت ئەمڕۆ ئەنجامی بدەیت و کاتەکانتی پێ پڕ بکەیتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
زیاتر لە هەر کەسێک لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە پەیوەندیەکانت بەهێزن، ئەمرۆ ئەرکێکی زۆرت لەسەر شان دەبێت و پێویست دەکات لە کاتی خۆیدا بە ئەنجامیان بگەیەنیت، لە کۆتایی رۆژەکەتدا پشو وەربگرە و کات لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەسەر بەرە بۆ ئەوەی هەس بە ئاسودەیی بکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
سەرسام مەبە چونکە ئەمڕۆ کارەکانت هێواشتر بە ئەنجام دەگەیەنیت بە بەراورد بە رۆژانی پێشتر، ئەم چەند رۆژە گرنگی بە ئەنجامدانی وەرزش نادەیت و تەندروستی خۆتت فەرامۆش کردوە، باشتر دەبێت ئەگەر زیاتر گرنگی بە وەرزشکردن بدەیت، شاردنەوەی خۆشەویستی زۆر دەرفەتت لێ دەسەنیتەوە بۆیە مەترسە لە دەربڕینی هەستی خۆشەویستیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەم رۆژانەدا ئەو خەونەت دێتەدی کەماوەیەکی زۆرە ئارەزوی دەکەیت، ئەو وێنایانەی لە مێشکتدا دروستت کردبون بەراستی دەیانبینیت، پێویست دەکات ئەم چەند رۆژە چاو نەترسانە هەنگاو بنێییت و بیر لە قسەی کەسانی چواردەورت مەکەرەوە، ئەوە ئەنجامبدە کە راستە و بۆت گونجاوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر پەیوەندیتان بەهێزتر دەکات، زۆر شت هەیە کە پێویست دەکات زیاتر سەرنجت لەسەریان بێت، واتە کاتێک لە ماڵەوەیت کات بە مۆبایلەوە بەسەر مەبە، بەڵکو سەرنج لەسەر خێزانەکەت بێت و رێگە مەدە سەرقاڵبونتان لە کۆبونەوەو چێژوەرگرتنی کاتە خێزانیەکان دورتان بخاتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ هەست بە وزەیەکی زۆرتر دەکەیت، سەرەتای ئەمڕۆت بە قسەکردن لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت دەست پێبکە، ئەمرۆ هەندێک کات تەرخان بکە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوپیشەکانت گفتوگۆ بکەیت و دەربارەی کارەکانتان بدوێن، هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەیت و هەمو ساتێکی ئەمڕۆت بۆ تۆ چێژ بەخشە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ ئارەزو دەکەیت هەندێک شتی جیاواز ئەنجام بدەیت، مەترسە و بە چاونەترسانە ئەنجامی بدە، پیویست ناکات هەمو ژیانت رۆتینات بێت و پێویست دەکات هەندێک کات سەرکێشی ئەنجام بدەیت، ئەم چەند رۆژە وریای هەڵسوکەوتەکانت بە و رێگە مەدە زیان بە کەسان دیکە بگەیەنیت، ژیانت زۆر جوانتر دەبێت ئەگەر بە خۆشەویستیەوە بەسەری ببەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
رۆژەکەت بە خوێندنەوەی رۆژنامەیەک دەست پێبکە، ئەمەش سەرەتایەکی باش دەبیت بۆ ئەوەی ئاگاداری هەواڵەکانی رۆژ بیت و لە کۆبونەوە کۆمەڵایەتیەکان پێویستت بە بیرکردنەوە نەبێت لە وتنی قسە، پلان بۆ ئەمرۆت دابنێ، سەرەتا کەمێک قورس دەبێت بەو پلانانە کارەکانت ئەنجام بدەیت بەڵام دواتر هەمو شتێک باش دەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ خۆت هەنگاوەکانت بنێ و پشت بە کەسانی دیکە مەبەستە، بۆ ئەوەی ئاستی متمانەبەخۆبونت بەرز بێت، گفتوگۆیەکی ورد لەگەڵ خۆتدا بکەو بیر بکەرەوە لەوەی چۆن پلان دابنێیت بۆ تەواوی ئەم هەفتەیەت، ئەمڕۆ هەندێک کەس هەوڵ دەدەن توڕەت بکەن بەڵام تۆ زۆر لەوە هێمنتری کە کەسانی دیکە کارت تێبکەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 56136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP