سودە تەندروستیەکانی برۆکلی


خەندان لایف

برۆکلی سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین K ،C، ریشاڵ، پۆتاسیۆم، فۆلیک ئەسید، دەبێتە هۆی دروستکردنی کۆلاجین لە جەستەدا و ئێسک بەهێز دەکات، ماڵپەری healthline گرنگترین سودە تەندروستیەکانی خواردنی برۆکلی خستوەتەرو.

یەکەم: خواردنی برۆکلی دەتپارێزێت لە جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات، گەدە، گورچیلە، میزڵدان، قۆلۆن.

دوەم: دژە ئۆکسانە، کۆنتڕۆلکردنی شەکری خوێن و کۆلیسترۆڵ دەکات.

سێیەم: بەرگری لەش بەهێزدەکات بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C.

چوارەم: یارمەتی کرداری هەرس دەدات و قەبزی ناهێڵێت.

پێنجەم: یارمەتی بەهێزکردنی مێشک دەدات، دژی بیرچونەوەیە.

شەشەم: پیربون دوادەخات، سترێس کەم دەکاتەوە، رێگرە لە گەشەکردنی ئەو نەخۆشیانەی لەگەڵ زیادبونی تەمەندا ئەگەری توشبونی هەیە، رێگر دەبێت لە چرچ بونی پێست.

حەوتەم: تەندروستی دەم دەپارێزێت، دەوڵەمەندە بە کالسیۆم کە بۆ ددانەکان بەسودە.

هەشتەم: برۆکلی یارمەتی پتەوبونی ئێسکەکانی لەش دەدات، جومگەکان بەهێزدەکات.

نۆیەم: بەسودە بۆ خانمانی دوگیان، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە پرۆتینی تێدایە تەندروستی کۆرپەو دایکەکەش دەپارێزێت.

دەیەم: پێست دەپارێزێت لە تیشکە زیان بەخشەکان رێگر دەبێت لە توشبون بە شێرپەنجەی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 7544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP