کچەکەی هەیفا وەهبی بە عەزی بوکێنیەوە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەهەژێنێت

خەندان لایف

دوای ئەوەی "زەینەب فەیاد" کچی خانمە گۆرانیبێژ "هەیفا وەهبی" بە عەزی بوکێنیەوە دەردەکەوێت، وێنەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبوەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە چەند رۆژی رابردو "زەینەب فەیاد" هەندێک وێنەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، بەعەزی بوکێنیەوە دەرکەوتبو، بە شێوەیەکی بەرچاو لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبوەوە.

بەشێک لە هەوادارەکان پێیان وابو زەینەب بۆ دوەمین جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بەڵام دواتر زەینەب رایگەیاند کە تەنها هەندێک فۆتۆشوتی گرتوە وەکو مۆدێل و لەهاوسەرەکەی جیانەبوەتەوە.

زەینەب کچی هونەرمەندی لوبنانی "هەیفا وەهبیە" لە ساڵی 1998 لە لە لوبنان لەدایک بوە، خاوەنی دو کچە.

 

ئه‌م بابه‌ته 35225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP