ئەو رەنگانەی قژ کەلەگەڵ کەسانی سپی پێستدا گونجاون

خەندان لایف

لە کاتی هەڵبژاردنی رەنگی قژدا گرنگترین خاڵ کە پێویستە لەبەرچاوی بگریت گونجاندنە لەگەڵ رەنگی پێستدا، بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجراکێشتر و جوانتر دەربکەویت لەگەڵ ئەو رەنگەی کە هەڵتبژاردوە، ماڵپەری yawmiyati ئەو رەنگە قژانەی خستوەتەرو کە لەگەڵ کەسانی سپی پێستدا گونجاون و لەگەڵ رەنگی پێستیاندا دەگونجێت.

رەنگی قاوەیی تۆخ زیاتر پێست درەوشاوە دەردەخات.

مۆری کاڵ، لەناو خانمە بلۆگەرەکاندا بەرێژیەکی بەرچاو باوە، لەگەڵ کەسانی سپی پێستدا دەگونجێت.

بلۆندی ئاڵتونی، زیاتر خانمێتی و درەوشاوەیی کەسەکە دەردەخات.

پرتەقاڵی، یەکێکە لە جوانترین رەنگەکان بۆ خانمانی سپی پێت، بەشێوەیەکی مۆدێرن دەردەکەون.

رەش، لە ساڵانی زوەوە تا ئەمڕۆ بە جوانترین و سەرنجراکێشترین رەنگی قژ دادەنرێت.

رەساسی، ئەگەر ئارەزو دەکەیت بە ستایلی کلاسیکی دەربکەویت باشترین هەڵبژاردە رەنگی رەساسیە کە لەگەڵ رەنگی پێستتدا دەگونجێت.

پەمەیی، رەنگیکی کچانە و سەرنجراکێشە بە تایبەتی ئەگەر لەگەڵ رەنگی پێستت بیگونجینیت.

سور، درەوشاوە و سەرنجراکێش دەرت دەخات.

 

ئه‌م بابه‌ته 11215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP