لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 9ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
گرنگی بە هەڵسوکەوتەکانت بدە بەتایبەتی لەگەڵ هاوپیشەکانت، دور بکەوە لە بەکارهێنانی وشەی زبر، پیش ئەوەی هەر کارێک ئەنجام بدەیت بیر لە دەرئەنجامەکەی بکەرەوە، بەبێ بەرپرسانە مامەڵە مەکە، نیگەرانی خۆشەویستەکەتیت، باشترە بە گفتوگۆکردن ئەو نیگەرانیەی نێوانتان نەهێڵیت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ کەمێک هەست بە سترێس دەکەیت، هەندێک بیرۆکەی نەرێنی دێت بە مێشکتدا دەربارەی کێشە خێزانیەکانت، بەڵام پێویست بە نیگەرانی ناکات، ئەم بارودۆخە کاتیە و تێدەپەڕێت، سەرنجت لەسەر پیشەکەت بێت و رێگە مەدە کێشەکان کار لەسەر پیشەکەت بکات.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ کەمێک قورس دەبێت بۆ ئەوەی بگەیت بەو شتانەی پلانت بۆیان دانابو، هەندێک رێگری دێنە بەردەمت، بە وریایی مامەڵەیان لەگەڵ بکە و دەست بەرداری ئامانجەکەت مەبە، ئەم رۆژانە کەسێکی نوێ دەناسیت و پەیەندیە کۆمەڵایەتیەکانت باشتر دەبن.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەندێک کێشە لەناو خێزانەکەت رویداوە کە دەتەوێت لێی هەڵبێیت و خۆت بە کارێکی نوێیوە سەرقاڵ بکەیت، ئێستا دەرفەتیکی زۆر باشە بۆ ئەوەی بیر لە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی نوێ بکەیتەوە و دەست بەکاربونێکی باش دەبێت، ئەم بارودۆخە سەختەی پیایدا تێپەر دەبیت کاتیە و هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ چاوەڕێی بەدەستهێنانی بەخێتێکی زۆر مەکە، رۆژەکەت وەکو هەر کاتێکی دیکەی ئاسایی تیپەر دەبێت، بیرۆکەیەکی باش دەبێت بڕۆیتە دەرەوەی ماڵ و هەندێک کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت، هەوڵبدە یادگاریە گرنگەکانی ئەم رۆژانەت تۆمار بکە بۆ ئەوەی لات بمێنێت.

فەریک 23\8 - 22\9
هەندێک هەواڵت پێدەگات کە لەروی داراییەوە بارودۆخت بەرەو باشتر دەڕوات، بەڵام پیویستە بزانیت چۆن و لە چیدا بەکاریان دەهێنیت، هەست بە خۆشەویستیەکی یەک لایەنە دەکەیت لە ناختدا و ناتوانیت دەری ببڕیت، بەڵام لە شکست مەترسە و هەمو هەوڵی خۆت بدە، لەلایەنی دەرونیەوە کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت و پێویست دەکات بۆ ماوەیەک بە تەنها بیت بۆ ئەوەی پشو بە دەرونت بدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو نیە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو کێشانەی لەلایەنی پیشەییەوە هەستی پێ دەکەیت، ئەم چەند رۆژە خۆت لەگەڵ بارودۆخەکە بگونجێنە و چاوەڕێی دەرفەتی گونجاو بکە، ئەم چەند رۆژە لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێ کاتی رۆمانسی پێکەوە بەسەر بەرن لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی سۆزداریتان.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ هەست بە تورەبون دەکەیت و هەندێک بیرکردنەوەی نەرێنی لەناختدا هەیە بەرامبەر بە خۆشەویستەکەت و ناتەوێت دەری بخەیت، گفتوگۆکردنی هێمنانە بیرۆکەیەکی گونجاو دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەو بیرۆکانەی ناخت، بەهێزی پەیوەندی کۆمەڵایەتی وات لێدەکات هەست بە باشتر بون بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیکت کۆتایی هاتوە و پەیوەندیتان کەمێک ناجێگیرە، هەمیشە بیر لە هەڵسوکەوتەکانی دەکەیتەوە کە بەرامبەرت ئەنجامی داوە، باشترە وەکو ئەزمونی هاوڕێیەتی لێی بڕوانیت و خۆت بە بیرکردنەوە لێی سەرقاڵ نەکەیت، لە کارەکەت بەرەو ئاستێکی بەرزتر دەڕۆیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئارەزو دەکەیت لە لایەنی پیشەییەوە سەربەخۆیی بەدەست بهێنیت و خۆت خاوەن کاری خۆت بیت، هەنگاوەکان بە وریایی بنێ و بە هەڵەشەیی هەڵسوکەوت مەکە، چاوەڕێی دەرفەتی گونجاو بکە بۆ ئەوەی ببیت بە خاوەنی پیشەیەکی سەرکەوتو، لە ژیانی سۆزداریتدا لە رۆتین دوربکەوەرەوە و هەندێک گۆڕانکاری ئەنجام بدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ پەیوەندی یان نامەیەکی خۆشەویستیت پێدەگات لەلایەن کەسێکی ئازیزتەوە، بیر لە ئەنجامدانی گەشتێک بکەرەوە بۆ لای کەسێکی نزیکت و پەیوەندیتان بەهێز بکەن بەم شێوەیە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، ئەم چەند رۆژە هەندێک شتی چاوەڕوان نەکراو رودەدەت کە سەرسام دەبیت بە بینینیان.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەندێک نهێنیت لە کەسە نزیکەکانت شاردوەتەوە و بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوەیت لێی، باشترە کەسێکی نزیکی متمانە پێکراوی خێزانەکەت پێی بزانێت بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەیی بکەیت لەلایەنی دەرونیەوە، بەهۆی سەرقالیەوە تەندروستیت فەرامۆش کردوە پێویستە زیاتر گرنگی بەخۆت بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 50428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP