شێوازی ئامادەکردنی کوبەی برنج


خەندان لایف

پێداویستیەکان
برنج بەپێی پێویست
ئاو بە پێی پێویست
1 کەوچکی چێشت بەهاراتی کوبە
خوێ
قیمە
کشمیش
کەرەوز
پیاز

شێوازی ئامادەکردنی
- سەرەتا برنجەکە بکوڵێنە، بەهاراتی کوبەکەی تێبکە، دواتر خوێی بۆ زیاد بکە، بیکوڵینە تا برنجەکە کەمێک بڵ دەبێت.
- دواتر برنجەکە دابگرە، بە زەیت کەمێک بیشێلە و بیکەرە سەلاجەوە.
- کەرەوز، قیمە، بادام، پیاز، کشمیشەکە تێکەڵ بکەو سوری بکەرەوە.
- پاشان قیمەکە بکەرە سەر ناو برنجەکە، لەسەر سینیەکی بە زەیت چەورکراو دایبنێ.
- لەناو زەیت سوری بکەرەوە، بەڵام دەبێت ئاگرەکەی زۆربێت، لەسەر ئاگری هێواش هەڵدەوەشێتەوە، دەبێت زەیتەکە گەرم بوبێت پاشان سوری بکەرەوە و پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10959 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP