زیانەکانی برژانگی دەستکرد


خەندان لایف

برژانگی دەستکرد لەم چەند ساڵەدا بەریژەیەکی بەراو لەلایەن خانمانەوە بەکاردەهێنرێت بە مەبەستی زیاتر دەرخستنی چاوەکان و پڕکرنی برژانگەکانیان، لەگەڵ ئەوەی جوان دەردەکەوێت بەڵام بێ زیان نیە و کاریگەری لەسەر چاوەکان و برژانگ دەبێت.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری healthline بەکارهینانی برژانگی دەستکرد دەبێتە هۆی هەوکردن و سوربونەوەی چاو، هەروەها رێگر دەبێت لە گەشەکردنی برژانگەکانت و توشی هەڵوەرین دەبن.

هەروەها چاو روبەڕوی چەندین نەخۆشی دەبێتەوە، وەکو لیر، ئاوساوی، وشک بونەوە، پزیشکەکان رێنمایی خانمان دەکەن کە دوربکەونەوە لەرۆژانە بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد، لەپێناو تەندروستی چاوەکانیان، هەروەها رێگە نەدەن لە 6 کاتژمێر زیاتر بە چاویانەوە بمێنێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP