هەزان ژیانی هاوسەگیری پێکهێنا

خەندان لایف

خانمە ئەکتەری تورک "دێنیز بایسال" ناسراو بە "هەزان" ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

لە دو رۆژی رابردو هەردو هونەرمەند "دێنیز بایسال و باریش یۆرتجو" بە ئامادەبونی هاوڕێ و خێزانەکانیان ئاهەنگی هاوسەرگیریان بەڕێوەچو.

 هەردو هونەرمەند دێنیز و باریش لە ئەکاونتی خۆیان لە ئینستاگرام سوپاسگوزاری خۆیان دەربڕی بۆ ئەو کەسانەی لەم رۆژەدا لەگەڵیان بون و خۆشحاڵبون بە دەستپێکردنی ژیانیکی نوێ لەگەڵ یەکتردا.

دێنیز بایسال لە ساڵی 1991 لە تورکیا لەدایک بوە، لە ساڵی 2011 بۆ یەکەمینجار وەکو ئەکتەر دەرکەتوە، لە مانگی نۆڤەبەری ساڵی رابردو ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ باریش یۆرتجوی تەمەن 26 ساڵ گۆڕیەوە، لە 6ی ئەم مانگە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا.

 

ئه‌م بابه‌ته 57263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP