خواردنەوەی ئەم بڕە لەخواردنەوە گازیەکان دەبێتە هۆی مردنی پێشوەخت


خەندان لایف

رۆژانە خواردنەوەی دو پەرداخ لە خواردنەوە گازیەکان دەبێتە هۆی مردنی پێش وەخت بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی شەکر و شیرینیە دەستکردانەی لە پێکهاتەیدا هەیە مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات.

توێژینەوەیەک کە لەسەر 450 هەزار کەسانی تەمەن سەرو 18 ساڵ کرا، لە 10 وڵاتی جیاوازی ئەوروپی، دەرکەوت کە لە تەمەنی 50 ساڵیدا روبەڕوی چەندین نەخۆشی وەکو شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ، شەکرە دەبنەوە بە بەراورد بەو کەسانەی بەکاری ناهێنن.

هەروەها ئەو کەسانی رۆژانە دو پەرداخ لە خواردنەوە گازیەکان دەخۆنەوە لە رۆژێکدا مەترسی مردنیان بەرێژەی %17 زیاد دەکات بە بەراورد بەو کەسانی لە کەمتر لە پەرداخێک دەخۆنەوە لە مانگێکدا.

توێژینەوەکە هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەو زیانەی کە خواردنەوە گازیەکان بە جەستەی دەگەیەنن و مەترسی مردنی پێش وەخت زیاد دەکات بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە، کێشەی هەرسکردنی خۆراکەکان.

 

ئه‌م بابه‌ته 3670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP