فیلمی جۆکەر چاوەڕوانی خەڵاتی ئۆسکاری لێدەکرێت

خەندان لایف

دوای ئەوەی کۆتا ترەیلەری فیلمی جۆکەر بڵاوبوەوە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا، چاوەڕوانی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاری لێدەکرێت.

لە 29ی مانگی رابردو کۆتا ترەیلەری فیلمی جۆکەر بڵاوکرایەوە، لە 4ی مانگی ئۆکتۆبەر تەواوی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهان پەخش دەکرێت، تائێستا رێژەی هەڵسەنگاندنی فیلمەکە لە سایتی "IMDB" پلەی 9.6 بوە لە 10، بەمەش زۆرتریت رێژەی هەڵسەنگاندنی وەرگرتوە.

بەڕێوبەری فیستیڤاڵی فینیسیای رایگەیاند کە فیلمی جۆکەر بەهێزترین بەربژێرە بۆ رکابەری ئۆسکار، چاوەڕوان دەکرێت ببێتە براوەی خەلاتی ئۆسکار.

فیلمەکە باس لە کۆمیدیانێکی شکستخواردو دەکات (جۆکەر) کە شێت دەبێت و دەبێتە بکوژێکی دەرون نەخۆش، فیلمەکە لە جۆری "تاوان، هەست بزوێن"ە، بۆ کەسانی خوار 18 ساڵ گونجاونیە، نزیکەی 55 میلۆن دۆلاری بۆتەرخانکرا،هەردو ئەکتەر  "واکین فینیکس" و "زازی بیتز" ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن، لەلایەن "تۆد فیلیپس، برادلی کوپەر، ئێما تیلینەر" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 2561 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP