ماریا هەورامی ریکۆرد دەشکێنیت


خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "ماریا هەورامی" بە ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی ریکۆرد دەشکێنێت.

ماریا هەورامی لە چەناڵی یویتیوب لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بینەری ڤیدیۆ کلیپی "دڵەکەم" گەیشتە 6 ملیۆن بینەر، بەمەش توانی ریکۆردی زۆرترین بینەر بشکێنێت لەماوەی مانگێکدا.

ماریا لە هەژماری ئینستاگرام سوپاسی گوێگرانی دەکات بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لە ڤیدیۆ کلیپیەکەی کرا و توانی ریکۆرد بشکێنێت.

ماریا کەمال مستەفای تەمەن 29 ساڵ، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، پێشوتریش ئەندامی گروپی کیژانی سلێمانی بووە، لەدوای ساڵی 2009 دەستی بە وتنەوەی گۆرانی کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەند گۆرانی ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 45133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP