هەندێک خو کە زیان بە ددان دەگەیەنن

خەندان لایف

مینای ددانەکان یەکێکە لە بەهێزترین ماددەکان کە لە جەستەدا هەیە، پارێزگاری لە ددانەکان دەکات، بەڵام هەندێک خو و هەڵسوکەوتی رۆژانە کە دەکرێت زیان بە مینای ددانەکان دەگەیەنێت، بۆیە باشترە زیاتر پارێزگاری لە ددانەکان بکەیت و لەم هەڵسوکەوتانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: بەکارهینانی رێژەیەکی زۆر لە بەرهەمە رەنگکراوەکان
وەکو چا، قاوە، دەبنە هۆی زەردبون ددانەکان، هەروەها شاتو، گێلاس، تەماتە، ساردەمەنیە رەناورەنگەکان، شیرینی بە هەمان شێوە رەنگی ددانەکان دەگۆڕیت.

دوەم: شوشتنی ددانەکانبە شێوازی هەڵە و فڵچەی زۆربەکارهاتو
زۆر لێخشاندنی فڵچە بە ددانەکان بە بەکارهێنانی هێز زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت، نابێت راستەوخۆ دوای نان خواردن ددان بشۆرێت چونکە دەبێتە هۆی لاوازی مینای ددان، هەروەها هەمو 3-4 مانگێک فلچەی ددانەکەت بگۆڕە.

سێیەم: بەکارهێنانی ددان بۆ کردنەوەی شتەکان
زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی شکان لاوازبونی رەگی ددانەکان.

چوارەم: هەبونی خوی خراپ
وەکو بەکارهێنانی ددانەکان بۆ لێکردنەوە نینۆک، یان بردنی پێنوس بۆ دەم زیان بە ددان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی شکان.


پێنجەم: بەکارهێنانی پەتی ددان بە هەڵە
پەتی ددان بۆ خاوێنکردنەوەی ددانەکانە بەڵام ئەگەر بە هەڵە بەکاربهێندرێت، یان بە بەکارهێنانی هێز زیان بە ددانەکان دەگەیەنیت.

شەشەم: سپیکردنەوەی ددان بە شێوازی هەڵە
زۆرێک لە خەلکی بە مەبەستی سپکردنەوەی ددانیان هەندێک پێکهاتەی سروشتی بە هەڵە بەکاردەهێنن یان زیاتر لە ماوەی دیاریکاوی خۆی بە ددانیان دەیهێلنەوە بە مەبەستی زیاتر سپیکردنەوەی ددانیان بەڵام لە راستیدا زیاتر زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 3619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP