هەرگیز بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ خۆشەویستەکەت مەکە


خەندان لایف

ئەو کەسانەی پەیوەندی خۆشەویستی دادەنێن زۆرجار هەندێک هەڵسوکەوت دەکەن کە دەبێتە هۆی بێزاری بەرامبەرەکەیان و وایان لێدەکات جیابونەوە هەڵبژێرن لەبری بەردەوام بونی پەیوەندیەکەیان، ماڵپەری therebelution هەندێک رێنمایی بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە لەپەیوەندی خۆشەویستیدان کە پێویستە لەم شیوازە هەڵسوکەوتانە دوربکەونەوە لە پێناو بەردەوامبونی خۆشەویستیەکەیان.

یەکەم: لوت بەرز مەبە
خۆشەویستی واتە هاوبەشی کردن لەنێوانتان نەک لوتبەرزی و خۆسەپاندن، بەم شێوازە تەنها خۆشەویستەکەت لەدەست دەدەیت.

دوەم: مەترسە لەوەی روبەڕوی ببیتەوە
زۆرێک لەو کەسانەی لە پەیوەندی خۆشەویستیدان دەترسن لەوەی روبەڕوی خۆشەویستەکەیان ببنەوەو نێوانیان تێکبچێت بۆیە بە بێدەنگی دەمێننەوە هەمو هەڵسوکەوتێکی یەکتر قبوڵدەکەن، بەڵام دواتر کە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا ئەو هەڵسوکەوتەیان پێپەسەند ناکرێت و کێشەکەیان گەورەتر دەبێت.

سێیەم: رێگە مەدە پەیوەندیەکەتان سنوری نەبێت

ئەو کەسانەی پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە زۆرجار سنور بۆ یەکتر دانانێت ئەمەش وادەکات بەرامبەرەکەیان هەمو سنورەکات تێبپەڕێنێت و دەستوەربداتە ژیانی تاکەکەسیتەوە، بۆیە پێویستە پارێزگاری لەو سنورەی نێوانتان بکەیت.

چوارەم: خۆشەویستیت مەشارەوە
زۆرجار بەرامبەرەت خۆشدەوێت بەڵام لێی دەشاریتەوە چونکە پێت وایە ئەگەر بزانێت خۆشت دەوێت ئەوا لێت دوردەکەوێتەوە، بەڵام لەراستیدا بە پێچەوانەوەیە، ئەگەر بەرامبەرەکەت هەست بە خۆشەویستی نەکات ئەوا لێت دوردەکەوێتەوە.

پێنجەم: ناچاری مەکە بۆ ئەنجامدانی هیچ شتێک
پێویست ناکات لەسەر هەمو جوڵەو هەڵسوکەوتێکی لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەیت و ناچاری بکەیت بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی تۆ دەتەوێت، چونکە هیچ پەیوەندیەکی خۆشەویستی بە خۆسەپاندن بەردەوام نابێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 26665 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP