لە خەندان لایفەوە پێیشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 8ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەمو تواناکانی خۆتت بەکارهێناوە، بۆیە لۆمەی خۆت مەکە لە بەدەستنەهێنانی ئەو شتانەی دەتوێت، لەلایەنی پیشەییەوە کەمێک ناکۆکی رودەدات لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت، گرنگە بزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت، رۆژانە سەردانی کەسە نزیکەکانت بکە لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت.

گا 20\4 - 20\5
دەتەوێت گۆڕانکاری لە ژیانتدا بکەیت و لە رۆتین دوربکەویتەوە، لەسەرەتادا کەمێک هەست بە بێزاری دەکەیت بەڵام دواتر بارودۆخەکە ئاسای دەبێتەوە، ئەمرۆ زۆرینەی کاتەکانت لەماڵەوە بەسەر دەبەیت، باشترە گرنگی بە خێزانەکەت بدەیت و زیاتر پەیوەندیتان بەهێز بکەن.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ سەرنجت لەسەر لایەنی تەندروستیت بێت، هەرگیز کۆڵمەدە تەنانەت ئەگەر بکەویت و شکست بهێنیت، ئەمڕۆ پێویست دەکات هەندێک پشو وەربگریت بۆ ئەوەی ئارام بە جەستەت بدەیت لە پێناو بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەشت، ئەگەر ئەمرۆ کاتی ئەوەت نەبو ئەوا هەوڵبدە لەم هەفتەیە هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکە لەپێناو تەندروستیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم چەند رۆژە سەخت دەبێت بۆت، بەڵام کاتیە و تێدەپەڕێت، متمانەت بە خۆت هەبێت، لە چەند رۆژی داهاتو هەندێک کار ئەنجام دەدەیت کە دەبێتە مایەی شانازی خێزانەکەت، لە لایەنی سۆزدایەوە کەمێک هەست بە تەنهایی دەکەیت بەهۆی کەمی گرنگیدان بە بەرامبەرەکەت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت و بەدەستهێنانی، ئێستا کاتی ئەوەیە پلانێک دابنێیت و جێبەجێیان بکەیت، ئەمە هەنگاوێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ژیانتدا دروست بکەیت، لەلایەنی دەرونیەوە کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت بەڵام پشو وەرگرتن لە کۆتایی رۆژەکەت ماندوبونت ناهێڵێت.

فەریک 23\8 - 22\9
هاوکاری هاوڕێکانت بکە ئەگەر پێویستیانبو و ئامادە باشی خۆتیان بۆ دوپات بکەرەوە، کەسانی دیکە لە خۆت دورمەخەرەوە، خۆشەویستی خۆت بۆ کەسانی دەوروبەرت دەرببڕە، ئەمڕۆ چانسی ئەوەت دەبێت کەسێک ببینیت و رێنماییت دەکات و بیرۆکەی نوێت دەداتێ کە دەتوانیت لە ژیانی رۆژانەت بەکاری بهێنیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت و باشترە گرنگی بەخۆت بدەیت، هیچ پیویست ناکات شەرم بکەیت لەوەی رۆژێک پشو وەربگریت لەپێناو ئاسودەییت، هەوڵبدە چواردەورەکەت لە خۆت رازیبکە و کێشەیان لەگەڵ دروست مەکە، هێندە غیرە لە خۆشەویستەکەت مەکە چونکە غیرەی زۆر پەیوەندیەکەتان لەناودەبات.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ رۆژێکی پڕلە ماندوبون دەبێت بۆت و پێویست دەکات ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، لە کۆتایی رۆژەکەتدا هەوڵبدە گۆێ لە میوزیک بگرە بۆ ئەوەی کەمێک بحەوێیتەوە، بیرۆکەی ئەوەت هەیە گۆڕانکاری لە ژیانتدا ئەنجام بدەیت و دەتەوێت بگەیت بە لوتکە، بیرۆکەکەت سەرکەوتوە دەبێت و بەخت یاوەرت دەبێت، پێویستە متمانە بە تواناکانت بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ پێش ئەنجامدانی هەر کارێک گوێ لە رادیۆ بگرە یان رۆژنامەیەک بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری هەواڵەکانی رۆژ بیت، گوێگرتن لە میوزیک یارمەتیت دەدات کارەکانت بە باشتر ئەنجام بدەیت، هەوڵبدە چێژ لە رۆژەکەت وەربگرە و بە ئەرێنی بیر بکەرەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ هەوڵبدە و هەوڵبدەرەوە، لەلایەنی پیشەییەوە هەندێک رێگری دێتە بەردەمت بۆیە پێویست دەکات نەوەستیت و هەمو هەوڵێکی خۆت بەکاربهێنیت، ئەگەر سەرکەوتنت بەلاوە گرنگە دەبێت بە چاونەترسانە هەنگاوەکانت بنێیت، تەنانەت کەسە سەرکەوتوەکان زیاتر لە چەند جارێک هەوڵیان داوە تا گەیشتون بە ئامانجەکانیان.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ کات لەگەڵ هاوڕی نزیکەکەت بەسەر بەرە کە ماوەیەکە لەیەکتر دابڕاون، ئەم هەڵانەی پێشتر ئەنجامت داون بونە بە ئەزمونی ژیانت بۆیە پێویست ناکات لە هەنگاوەکانت بترسیت، لەبیرت بێت ژیان بەرزی و نزمی تێدایە بۆیە بێهیوا مەبە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پێویست ناکات هێندە بەلوت بەرزی لە دەستکەوتەکانت بڕوانیت، باشترە سەرنجت لەسەر هەنگاوەکانت بێت وریای وشەکانت بیت کە دەری دەبڕیت، ئاگاداربە لەوەی وشەکانت بریندارکەر نەبن، ئەمڕۆ باشترە بیر لە بەستنی ژوانێکی رۆمانسی بکەیتەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

 

ئه‌م بابه‌ته 54953 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP